به گوێره‌ی میدیا عێراقییه‌كان دوو پزیشكی عێراقی چاره‌سه‌رێك بۆ كۆرۆنا ده‌دۆزنه‌وه و به گووته‌ی خۆیان ته‌نها مانگێكیان به‌سه بۆ ئه‌وه‌ی به یه‌كجاره‌كی عێراق له‌و ڤایرۆسه پاكبكه‌نه‌وه.
پرۆفیسۆر محه‌مه‌د فه‌حام پسپۆڕی بواری ڤایرۆسی له به‌رنامه‌یه‌كی راسته‌وخۆی كه‌ناڵی نیمچه فه‌رمی حكوومه‌تی عێراق رایگه‌یاند به هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ پزیشكێكی دیكه‌ی بواری ڤایرۆسناسی، توانیویانه بگه‌نه دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌رێك بۆ تووشبووانی كۆرۆنا.
دووپاتیشی كرده‌وه به هاوكاری پسپۆڕانی كۆلێژی پزیشكی له زانكۆی به‌غدا چاره‌سه‌ره‌كه‌یان دۆزیوه‌ته‌وه.
دكتۆر محه‌مه‌د فه‌حام دڵنیایش ده‌دات له‌وه‌ی ئه‌م ده‌رمانه له داهاتوودا هیچ كاریگه‌رییه‌كی خراپی بۆ سه‌ر ژیانی تووشبووان نابێت و تووشبووان له ماوه‌ی چوار رۆژ به ته‌واوی چاره‌سه‌ر ده‌بن و بۆ ئه‌و تووشبووانه به‌كاردێت كه دۆخی ته‌ندروستییان خراپ یاخود مامناوه‌نده.
ته‌ئكید له‌سه‌ر ئه‌وه‌ش ده‌كاته‌وه ته‌نها له ماوه‌ی مانگێك كۆتایی به ڤایرۆسی كۆرۆنا ده‌هێنن و پێشتریش له‌سه‌ر سه‌د تووشبوو تاقیكراوه‌ته‌وه و سه‌ركه‌وتوو بووه.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه نووسینگه‌ی ئه‌مینداریه‌تی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق په‌یوه‌ندی به‌و دوو پزیشكه‌وه كردووه و ئاماده‌یی حكومه‌تی ده‌ربڕیوه بۆ هه‌موو جۆره پاڵپشتییه‌ك بۆ سه‌رخستنی ئه‌م پڕۆژه‌یه.
دوو پزیشکی عێراقی چاره‌سه‌رێک بۆ کۆرۆنا ده‌دۆزنه‌وه
تووشبووان له ماوه‌ی چوار رۆژ به ته‌واوی چاره‌سه‌ر ده‌بن
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.