Erbil 38°C یەکشەممە 06 تشرینی یەکەم 04:26

1808 تووشبووی نوێی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە عێراق تۆمار کران

67 تووشبووش گیانیان لەدەست دا
کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ دووشەممە یەك هەزار و 808 تووشبووی نوێی پەتای ڤایرۆسی كۆرۆنا لە عێراق تۆمار كران، هەروەها 67 تووشبووش گیانیان لەدەست دا.


وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق بڵاوی كردەوە لە ماوەی 24 كاتژمێری رابردوودا، یەك هەزار و 808 تووشبووی دیكەی كۆرۆنایان تۆمار كردووە، لەگەڵ گیان لەدەستدانی 67 تووشبوو و چاكبوونەوەی 850 تووشبووی تر.


بە پێی راگەیەندراوی وەزارەتەكە، تا ئێستا ژمارەی تووشبووانی پەتای كۆرۆنا لە عێراق گەیشتووەتە 32 هەزار و 676 تووشبوو، لەم ژمارەیەشدا 14 هەزار و 785 تووشبوو چاك بوونەتەوە، یەك هەزار و 167 تووشبووش گیانیان لەدەست داوە.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.