له هه‌رێمی كوردستان دووسه‌د و نه‌وه‌د و نۆ حاڵه‌تی نوێی تووشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆمار كرا و هه‌شت تووشبووی دیكه‌ش گیانیان له‌ده‌ست دا.
وه‌زاره‌تی ته‌ندورستی هه‌رێمی كوردستان ئاماری تووشبوون و مردن و چاكبوونه‌وه له كۆرۆنای له ماوه‌ی بیست و چوار كاتژمێری رابردوودا بڵاوكرده‌وه و رایگه‌یاند.
دووهه‌زار و سه‌د و په‌نجا و شه‌ش پشكنینی نوێ كراوه و دووسه‌د و نه‌وه‌د و نۆ تووشبووی نوێ تۆمار كراوه كه سیی و چوار له هه‌ولێر و سه‌د و شه‌ست و نۆ له سلێمانی و شه‌ست و یه‌ك له گه‌رمیان و بیست له راپه‌ڕین و سێ له دهۆك و دوازده له هه‌ڵه‌بجه.
هه‌روه‌ها هه‌شت تووشبووی كۆرۆناش مردوون كه سێیان دانیشتووی هه‌ولێر و سێ سلێمانی و دووی دیكه‌شیان خه‌ڵكی گه‌رمیان بوونه.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئاشكراشی كرد كه شازده تووشبووی دیكه‌ی كۆرۆنا چاكبوونه‌ته‌وه كه دوازده‌یان له هه‌ولێر و چواریان له گه‌رمیان بووه.
له هه‌رێمی كوردستان تا ئێستا چوارهه‌زار و سه‌د و شه‌ست و چوار كه‌س تووشی كۆرۆنا بوونه و سه‌د و هه‌ژده كه‌س به‌هۆی ڤایرۆسه‌كه مردوون و هه‌زار و چوارسه‌د و هه‌شت كه‌سیش چاكبوونه‌ته‌وه و ئێستا دووهه‌زار و شه‌شسه‌د و سیی و هه‌شت كه‌س له نه‌خۆشخانه له ژێر چاودێری پزیشكیدا ماون.
تووشبوون به کۆرۆنا له هه‌رێمی کوردستان چوار هه‌زار که‌سی تێپه‌ڕاند
له ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوو، هه‌شت تووشبووی دیكه‌ی كۆرۆنا مردن
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.