له راگه‌یه‌ندراوێكدا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی چه‌مچه‌ماڵ تووشبوونی 5 كه‌سی دیكه‌ی به ڤایرۆسی كۆرۆنا له سنووری قه‌زاكه راگه‌یاند.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه، دوای ئەنجامدانی پشکنینی پزیشكیی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە تاقیگەی سەنتەری رووبەڕووبوونەوە و دەستنیشانکردنی کۆرۆنا لە چەمچەماڵ، ئه‌نجامی 5 کەسی دیكه پۆزه‌تیڤ ده‌رچوو.
وه‌ك له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئاماژه‌ی پێدراوه، ئه‌و 5 تووشبووه له 3 پیاو و دوو ئافرەتی تەمەن (70،54،33 ،54 ،28) ساڵین.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی چه‌مچه‌ماڵ ئاشكراشیكرد، هەر پێنج تووشبووەکە نیشانەکانی نەخۆشییەکەیان هەیە و ئێستا لە ژێر چاودێری پزیشكیدان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.