بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی رایگەیاند، یەکێک لە کارمەندانی تەندروستی لە نه‌خۆشخانه‌ی "شه‌هید د. هێمن" دوای توشبوونی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا، ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە گیانی لەدەستدا.
د. سەباح نەسرەدین، بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی رایگەیاند، ئه‌مڕۆ یەکێک لە كارمه‌ندە دڵسۆزەکانی ته‌ندروستی سلێمانی خاتوو "كه‌وسه‌ر ته‌ها ئیبراهیم" كه له قاوشی كۆرۆنا خزمه‌تی ده‌كرد، له نه‌خۆشخانه‌ی "شه‌هید د. هێمن" به هۆی تووشبوونی به ڤایرۆسی كۆرۆنا كۆچی دواییكرد، بەو بۆنەیەوە پرسەو سەرەخۆشی ئاراستەی خانەوادەکەیان دەکەن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.