Erbil 38°C یەکشەممە 06 تشرینی یەکەم 04:21

ئەمساڵ تەنها دانیشتووانی سعوودیە دەتوانن فەریزەی حەج ئەنجام بدەن

رێگەنادرێت خەڵکی دەرەوەی سعوودیە بە مەبەستی ئەنجامدانی فەریزەی حەج بێنەناو وڵات
کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ دووشەممە وەزارەتی حەجی سعوودیە رایگه‌یاند"، بۆ ئەمساڵ تەنها ئەو کەسانەی دانیشتووی ناو سعوودیەن دەتوانن فەریزەی حەج ئەنجام بدەن. 

وەک وەزارەتی حەجی سعوودیە بڵاویکردووەتەوە، تەنها ژمارەیەکی سنووردار بە رەچاوکردنی رێنماییە تەندروستییەکان رێگەیان پێدەدرێت فەریزەی حەج ئەنجام بدەن.

وەزارەتی حەجی سعوودیە ئاماژە بەوەش دەدات، رێگەنادرێت خەڵکی دەرەوەی سعوودیە بە مەبەستی ئەنجامدانی فەریزەی حەج بێنەناو وڵات، ئەوەش بۆ پاراستنی تەندروستییان.

ساڵانە نزیکەی دوو ملیۆن موسڵمان بۆ ئەنجامدانی فەریزەی حەج سەردانی سعوودیە دەکەن، بەڵام ئەمساڵ بەهۆی کۆرۆنا بەرپرسانی ئەو وڵاتە گەشتکردنیان قەدەغە کردووە. 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.