وابڕیاره ئه‌مڕۆ شاندێكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بگاته به‌غداو جارێكی دیكه سه‌باره‌ت به دۆسییه‌كانی ئابووری و دارایی و گرنگتیرنیشیان دۆسییه‌ی نه‌وت و شایسته داراییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌ست به‌گفتوگۆ بكه‌نه‌وه.
له‌مباره‌یه‌وه خالید شوانی، وه‌زیری هه‌رێم بۆكاروباری فیدراڵی له حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به ده‌زگاكانی راگه‌یاندنی راگه‌یاند: شانده‌كه به‌سه‌رۆكایه‌تی قوباد تاڵه‌بانی و ئه‌ندامییه‌تی وه‌زیرانی دارایی و پلاندانان و وه‌زیری هه‌رێم بۆكاروباری فیدراڵی له حكومه‌تی هه‌رێمی ده‌بێت و له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی حكومه‌تی ئیتیحادی كۆده‌بێته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ست به گفتوگۆكانی رابردوو، سه‌باره‌ت به دۆسییه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كانی ئابووری و دارایی بكرێته‌وه.
هه‌روه‌ها روونیشیكرده‌وه كه شانده‌كه‌ی هه‌رێم گفتوگۆ له‌باره‌ی بوودجه‌ی فیدراڵی و شایشته داراییه‌كان و دۆسییه‌كانی نه‌وت و به‌شداری هه‌رێمی كوردستان له پابه‌ندبوونی عێراق به كه‌مكردنه‌وه‌ی نه‌وتی خاو ده‌كات.
هاوكاتیش گفتوگۆ له‌باره‌ی شایشته داراییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بۆ دابین كردنی مووچه‌ی مووچه‌خۆران ده‌كرێت.
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.