Erbil 38°C یەکشەممە 06 تشرینی یەکەم 01:44

خوێنبەربوونی سەر سپێنەی چاو چییە؟ چۆن چارەسەر دەکرێت؟

چەند رۆژێك یا چەند هەفتەیەك دەخایەنێت
کوردستان TV
100%

ئا/شەهلا ەشید
نیشانەكانی خوێنبەربوونی سەر سپێنەی چاو:

-زۆربەی كات تاكە نیشانە كە هەبێت دروستبوونی پەڵەیەكی سوورە لە چاودا، هەندێكجار كەمێك هەستكردن بە جۆرێك لە زبریی چاوی لەگەڵە.
هۆكارەكانی
-كۆكە، پژمین، خۆگوشین و هەڵگرتنی قورسایی بە هۆی بەرزبوونەوەی لە ناكاوی پەستانی ناو لوولەخوێنەكان خوێنبەربوون دروست دەبێت.
-بەركەوتنی زەبری دەرەكی و هەندێكجار لەگەڵا خوراندنی چاو ئەمە روودەدات.
-هەبوونی نەخۆشی دیكە وەك شەكرە و بەرزە پەستانی خوێن و خواردنی هەندێك دەرمانی شلكەرەوەی خوێن، كە ئەمانەش هەندێكجار هۆكارن.
چارەسەر:
پێویستی بە چارەسەر نییە بە گوێرەی گەورەی و بچوكی پەڵە خوێنەكە و سروشتی خوێنەكە، چەند رۆژێك یا چەند هەفتەیەك دەخایەنێت و وردە وردە بزر دەبێت، لە حاڵەتی هەستكردن بە زبری چاو تەنها فرمێسك بێتە خوارێ‌ بەسە، لە كاتی چەندجار دووبارە بوونەوەی باشترە سەردانی پزیشك بكەیت بۆ دڵنیابوون لە نەخۆشییەكانی تری وەك شەكرە و بەرزە پەستانی خوێن و نەخۆشی خوێن.

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.