ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 2020/6/23 مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی له شاندێكی ئه‌مه‌ریكی كرد به سه‌رۆكایه‌تی ئێرنست تایكرت به‌رپرسی باڵای كاروباری به‌رگری ئه‌مه‌ریكا له عێراق .
له دیداره‌كه‌دا گفتوگۆ ده‌رباره‌ی بارودۆخی عێراق و گرنگی هه‌بوونی هه‌ماهه‌نگی له نێوان هێزی پێشمه‌رگه و سوپای عێراق كرا.
به‌رپرسی باڵای كاروباری به‌رگری ئه‌مه‌ریكا له عێراق، جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه ئه‌مه‌ریكا به‌رده‌وام ده‌بێت له هاوكاریكردنی هێزی پێشمه‌رگه كه رۆڵێكی كاریگه‌ریی له ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆردا هه‌بووه له ناوچه‌كه‌دا. ستایشی هه‌نگاوه چاكسازییه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیشی كرد به تایبه‌تی له وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌دا. گوتیشی هه‌رێمی كوردستان هاوپه‌یمانێكی گرنگ و ستراتیجی ئه‌مه‌ریكایه له ناوچه‌كه‌دا.
سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان نیگه‌رانیی خۆی له دۆخی ناسه‌قامگیریی ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم ده‌ربڕی و جه‌ختی له كاراكردنه‌وه‌ی میكانیزمی هاوبه‌شی ئه‌منی له نێوان سوپای عێراق و هێزی پێشمه‌رگه‌دا كرده‌وه كه زه‌مینه خۆش ده‌كات بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی سه‌قامگیریی بۆ ئه‌و ناوچانه
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.