هێزه‌كانی ئاژانسی هه‌واڵگریی سه‌ربه وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق، حه‌وت تیرۆریستی داعشیان له ژماره‌یه‌ك ناوچه‌ی پارێزگای نه‌ینه‌وا باكووری عێراق ده‌ستگیر كرد.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق بڵاوی كرده‌وه كه هێزه‌كانی ئاژانسی هه‌واڵگریی، زنجیره‌یه‌ك ئۆپه‌راسیۆنانیان به ئامانجی راوه‌دوونانی تیرۆریستانی داعش له ژماره‌یه‌ك ناوچه‌ی پارێزگای نه‌ینه‌وا ئه‌نجامداوه.
ئاماژه به‌وه‌یشدراوه كه له میانی ئۆپه‌راسیۆنه‌كاندا حه‌وت تیرۆریستی داعش، به‌پێی مادده‌ی چوار له یاسای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆردا، ده‌ستگیركراون.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆ ئه‌وه خراوه‌ته‌ڕوو، ده‌ستگیركراوه‌كان دانیان به‌وه‌دا ناوه كه له ماوه‌كانی رابردوودا، چه‌ندین كرده‌ی تیرۆریستییان به‌رامبه‌ر به هێزه ئه‌منییه‌كان ئه‌نجامداوه.
له كۆتایی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا باس له‌وه كراوه كه دوای وه‌رگرتنی گوته‌كانیان، ده‌ستگیركراوه‌كان به ئامانجی ته‌واوكردنی لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵیاندا، ره‌وانه‌ی لایه‌نی دادوه‌ریی كراون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.