Erbil 38°C یەکشەممە 06 تشرینی یەکەم 01:53

به‌ڤیدیۆ..زانیاری و سووده‌کانی خاڵخاڵۆکە بزانه‌!

دوو تا سێ ساڵ دەژی
کوردستان TV
100%

خاڵخاڵۆكە ئه‌م بوونه‌وه‌ره‌ ، درێژییه‌كی 0,5 سم ره‌نگی زه‌ردی پرته‌قالییه‌ ره‌نگی سه‌ر و سنگی ره‌شه‌ ،له‌سه‌ر باڵاكانی 11 خاڵیكی ره‌ش هه‌یه‌ مێینی خاڵخاڵۆَكه‌ (10-12) هێلكه‌ داده‌نێت. 
خاڵخاڵۆكە كە هەندێك عەرەب پێی دەڵێن، (ئەبو عید)، فەیلەسوفی یۆنانی (ئەرستۆ) ناوینا بوو (كیلۆپاترا)، جۆرێكە لە قالۆنچەكان كە باڵەكانیان دەپێچنەوە، زیندەوەرێكی بچكۆلەی بریقەدارە، لەنێو باخچەكاندا دەبینرێن، ئەو زیندەوەرە شیلەدارە دەخۆن كە دەداتە ڕووەكەكان، بە مەن (aphids) ناسراوە، بۆیە دادەنرێت بەچارەسەر بۆ دەردە كشتوكاڵییەكان، هەروەها هۆیەكە بۆ پیتاندنی گوڵی ڕوەكەكان و هیچ زیانێكی تەندروستی بۆ مرۆڤ نییە، بەتیبەت لەو شلەیەی ناو لەشیدا مادەیەكی دژە بەكتریای تێدایە.

تەمەنی بوونی خاڵخاڵۆكە لە زەویدا بە (300) ملیۆن ساڵ خەمڵێنراوە، لەچاو قالۆنچەكانی تردا بچوكەو درێژی لە یەك سەنتیمەتر كەمترە، جۆری خاڵخاڵۆكە، بەو پەڵە ڕەشانە دیاری دەكرێت كە لەسەر باڵەكانیەتی، خۆی سور یان زەرد یان پرتەقاڵیە، گەر پەڵە ڕەشەكان ژمارەیان تاك بوو ئەوا مێروو خۆرەو بەسوودە، بەڵام گەر جووت بوو ئەوا ڕووەك خۆرەو بەزیانە بۆ ڕووەك.

خاڵخاڵۆكە دوو تا سێ ساڵ دەژی، لە زستاندا خۆی مت دەكات لە ژێر بەردو داردا، لە سەرەتای بەهاردا جوت دەبێ و (3 تا 300) هێلكە دەكات بە (5 تا 8) ڕۆژ دەتروكێ، وە‌ دواتر دەبێتە كرمۆكە، هەر كرمۆكەیەك لەو (10 تا 15) ڕۆژەی تەمەنیدا تادەبێتە مێروویەكی تەواو (350 تا 400) مەن دەخوات، وە مێرووی تەواو ڕۆژانە نزیكەی (34) مەنی گەورە دەخوات تا وزەی پێویستی دەست بكەوێت، هەروەها مێرووی بەزیانی تریش دەخۆن، لەوانە جاڵجاڵۆكەی سوركە زۆر بەزیانە بۆ ڕووەك، تەمەنی خاڵخاڵۆكە تا گەورە دەبێ ‌وە وای لێدێ نەوەی تر بخاتەوە چوار تا حەوت هەفتەیە، واتە لە وەرزێكدا چەند نەوەیەك پێدەگات.

ئەوەی شایانی باسە ژمارەی نەوەكانی خاڵخاڵۆكەی مێروو خۆر، زۆر زیاترە لەو مێروانەی دەبنە خۆراكیان بۆیە وەك قڕكەری دەردە كشتوكاڵیەكان بەكاردێت.

مەن زیانێكی زۆر دەدات لە بەروبوومی كشتوكاڵ، خۆ دەكرێ قڕكەرەكانی مێروو بەكاربێت بۆ لەناوبردنی، بەڵام ئەو ژەهرانە هەر مەن ناكوژن، بەڵكو دەبنە بكوژی چەندین زیندەوەری بەسوود بۆ ڕووەكەكان، لەوانە كرمی زەوی، كە كون و كەلەبەر لە زەویدا دەخوڵقێنن، وادەكەن زەوی فشەڵ بێت و هەوا بچێت بۆ ڕەگەكان.

ئێستا لە تاقیگەدا خاڵخاڵۆكە پەروەردە دەكرێت، چونكە پەروەردە كردنی ئاسانەو خێرا ژمارەی زیاد دەكات، دەتوانرێت لە (10) پلەی سەدیدا لە سەلاجەدا هەڵبگیرێ، وە لە زۆر لە‌ وڵاتاندا جوتیارەكان وەك قڕكەری بێزیان بەكاری دێنن.

ئاژانسه‌كانی هەواڵ

شێوازی ژیان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.