Erbil 38°C یەکشەممە 06 تشرینی یەکەم 01:48

چۆنیه‌تی رێکخستنی کاتەکانی ژیانمان

كات،بەسامانێكی گرنگی ژیانی مڕۆڤەكان دادەنرێت
کوردستان TV
100%

ن / مەحمەد كامەران 

كات،بەسامانێكی گرنگی ژیانی مڕۆڤەكان دادەنرێت، كە لە رێگای كاتەوە مرۆڤ دەتوانێت كارەكانی ژیانی رۆژانەی خۆی ئەنجام بدات بەپێی ئەو كاتەی كە بۆی دیاری كراوە،دووبارە ئەوە كاتە كە دەبێتە هۆكارێك بۆ وەستانی ژیانی مڕۆڤەكان واتە ئیتر هەر مڕۆڤێك لە كاتێكی نادیار ژیانی كۆتایی پێ دێت و ماڵئاوایی دەكات بۆ هەتا هەتایە كە چیتر پێویستی بە كات نیە بۆ ژیانی، بەشێوەیەكی تر دەتوانم بڵێم هەر مڕۆڤێك كاتێك چاوی بە دونیا دەكاتەوە دەبێتە خاوەن كاتێكی تایبەت و دیاری كراو بەخۆیەوە هەتا ئەو رۆژەی هەناسە دەدات لەژیانی دا ، بەڵام ئەوەی كە لێرەدا گرنگە بریتیە لە ریكخستنی ئەو كاتانەمان كە هەر رۆژێك بەخۆرایی پێمان دەدرێت بەڵام ئێمە دەبێت وەكو گەنجینەیەك بۆخۆمان سەیری بكەین هەتاوەكو بتوانین بەشێوەیەكی ئارام و تەندرووستانە ژیانمان بەڕێ بكەین، هەر رۆژێكی مڕۆڤەكان بریتیە لە بیست و چوار كاتژمێری تەواو كە لەپاشان ئەو ژمارەیە جارێكی تر بۆ مڕۆڤەكان نوێ دەكرێتەوە ، بەڵام زۆر جاریش هەیە بۆ كەسێك یاخود چەند كەسێك نوێ ناكرێتەوە ئەو بیست و چوار كاتژمێرە چوونكە ئیتر ئەو كەسە تەمەنی ڕێگای پێ نەدا كە دووبارە بیست و چوار كاتژمێری دیكەی پێ بدرێتەوە لە ژیانی دا ، لێرەدا دەتوانین بڵێین كات بەشێكی گرنگە بۆ بەڕێكردنی تەمەنی مڕۆڤەكان ، كەلەیەكەمین رۆژی لە دایك بوونیەوە هەتاوەكو ئەو ڕۆژەی كۆتایی پێ دێت.
ئەو بیست و چوار كاتژمێرەی كە بۆمان دیاری كراوە لە ژیانی ڕۆژانەمان ، دەبێت خشتەیەكی زۆر رێك و پێكی بۆ دابنێین ، هەتاوەكو بتوانین سەرجەم كار و پێداویستی و خۆشیەكانمانی پێ ئەنجام بدەین ، ئەگەرنا بە پێچەوانەكەیەوە هیچ خشتەیەكمان نەبێت بۆ ئەو بیست و چوار كاتژمێرەی ژیانی خۆمان ئەوە بەهیچ شێوەیەك ناتوانین سوودێكی ئەوتۆ لە ژیانی خۆمان دا ببینین ، تەنیا ئەو كاتە بە فیڕۆ دەدەین و هیچی تر ... كە ڕەنگە تۆ ئەمڕۆ ئەو بیست و چوار كاتژمێرەت بۆ نوێ كرایەوە بەڵام لەوانەیە بۆ بەیانیەكەی تۆ بێ بەش بكرێیت لە رۆژێكی نوێتردا ، بۆیە هەوڵبدە كە هەڕۆژێكت بۆ نوێ كرایەوە ئەوە بەهەلێكی زێرین بۆخۆت بیقۆسەوەو باشترین كارو چالاكی تێدا ئەنجام بدە كە سوودی بۆخۆت و دەورووبەرەكەت هەبێت.

كوردستان TV

شێوازی ژیان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.