له بازنه‌ی پانی جه‌مسه‌ری باكوور به‌رزترین پله‌ی گه‌رما له مێژوودا تۆمار كرا و له‌ڕێی مانگی ده‌ستكرده‌وه وێنه‌ی توانه‌وه‌ی به‌سته‌ڵه‌كه‌كان به‌هۆی زۆربوونی گازه گه‌رمكه‌ره‌كان و ئاگركه‌وتنه‌وه‌كانی ناوچه‌كه‌وه تۆمار كراون.
له باكووری رووسیا، ئه‌و ئاماژانه ده‌ركه‌وتوون كه پله‌ی گه‌رما بگاته ئه‌و ئاسته‌ی پێشبینی ده‌كرا له ساڵی ٢١٠٠دا، پێی بگات.
له ناوچه‌ی سیبریا باكووری رووسیا پله‌كانی گه‌رما گه‌یشتوونه‌ته ئاستێكی زۆر به‌رزتر له‌وه‌ی كه چاوه‌ڕوان ده‌كرا.
به‌جۆرێك له شارۆچكه‌ی ڤێركهۆیانكس كۆتایی ئه‌م هه‌فته‌یه پله‌ی گه‌رما گه‌یشته ٣٨ پله‌ی سه‌دی، ئه‌مه‌ش به‌رزترین پله‌یه تا ئێستا له بازنه‌ی پانی جه‌مسه‌ری باكوور تۆمار كرابێت.
له كاتێكدا به‌پێی راپۆرتێكی كه‌ناڵی "CBS"ی ئه‌مریكی ئه‌و شارۆچكه‌یه له مانگی تشرینی دووه‌می ساڵی رابردوودا، یه‌كێك بووه له ساردترین ناوچه‌كانی جیهان و پله‌ی گه‌رمای بۆ ٥١ پله‌ی ژێر سفر دابه‌زیوه.
مانگه ده‌ستكرده‌كان وێنه‌ی ئه‌و ئاگرانه‌یان گرتووه كه له ناوچه‌كانی نزیك شارۆچكه‌ی ڤێركهۆیانسك كه‌وتونه‌ته‌وه له وێنه‌كاندا ئه‌وه ده‌رده‌كه‌وێت كه به‌شێوه‌یه‌كی فراوان دوكه‌ڵی ئاگره‌كان رۆژهه‌ڵاتی شارۆچكه‌كه‌یان داپۆشیوه.
به‌گوێره‌ی پله‌كانی گه‌رما له‌نێوان مانگه‌كانی كانوونی دووه‌م- مایسی ئه‌مساڵدا پله‌كانی گه‌رما له رووسیا به‌جۆرێك به‌رزبوونه‌ته‌وه كه مه‌ترسی ئه‌وه هه‌یه ئه‌و ئاسته‌ی پله‌ی گه‌رما كه چاوه‌ڕوان ده‌كرا له ساڵی ٢١٠٠دا تۆمار بكرێت، ٨٠ ساڵ پێش هاتنی ئه‌و واده‌یه ده‌ربكه‌وێت.
واش پێشبینی ده‌كرێت به‌هۆی كاره‌ساته سروشتییه‌كان و پیسبوونی ژینگه‌وه پله‌كانی گه‌رما به به‌رزی بمێننه‌وه و له هه‌فته‌ی داهاتووشدا پله‌كانی گه‌رما له رۆژهه‌ڵاتی سیبریا نزیكی ٣٢ پله بێت.
جێی ئاماژه‌یه به‌هۆی به‌كارهێنانی رێژه‌یه‌كی زۆری سووته‌مه‌نی و ئه‌و كاره‌ساته سروشتییانه‌ی له ساڵی رابردوودا روویانداوه پله‌ی گه‌رمی زه‌وی دوو هێنده‌ی خۆی به‌رزبووه‌ته‌وه و قه‌باره‌ی سه‌هۆڵی به‌سته‌ڵه‌كه‌كانیش به‌ڕێژه‌ی سه‌دا ٥٠ كه‌میان كردووه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.