ئەمڕۆ سێشەممە دوو تووشبووی کۆرۆنا لە هەولێر گیانیان لەدەستداوە کە هەردووکیان دانیشتووی قەزای کۆیەن.
ژمارەی تووشبوان بە ڤایرۆسی كۆڕۆنا لە هەرێمی كوردستان لە هەڵكشاندایە و ژمارەی قوربانیانیش لە زیادبووندایە، بۆیە پزیشكان باشترین ڕێككار تاك پارێزییە.
ئەمڕۆ سێشەممە دوو تووشبووی کۆرۆنا لە هەولێر گیانیان لەدەستداوە کە هەردووکیان دانیشتووی قەزای کۆیەن.
جێگری بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی کۆیە راگەیاند، پێشتر لە کۆیە پشکنینیان بۆ کراوە و رەوانەی هەولێر کراون. شێروان جەلال، جێگرەی بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستی کۆیە راگەیاند، یەکێک لە تووشبووەکان رۆژی یەکشەممە رەوانەی هەولێر کراوە و ئەوەی دیکەش رۆژی دووشەممە بردراوەتە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی تایبەت بە تووشبووانی کۆرۆنا، بەڵام ئەمڕۆ هەردووکیان گیانیان لەدەستدا.
بەگوتەی جێگری بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی کۆیە، یەکێک لە تووشبووەکان تەمەنی ههشتاو یهك ساڵە و ئەوەی دیکەش تەمەنی لە سەروو شهست ساڵەوەیە و پێشتر نەخۆشی دیکەیان هەبووە. تاوەکو ئەمڕۆ سێشەممە شهست و شهش تووشبووی کۆرۆنا لە کۆیە تۆمارکراون. لەو ژمارەیە سی و شهش کەس چاکبوونەتەوە و دوو کەسیش گیانیان لەدەستداوە. قایمقامی کۆیەش رایگەیاند، ئەوانەی گیانیان لەدەستداوە دانیشتووی نێو شاری کۆیەن و هەردووکیان پیاون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.