بهمهبهستی كاراكردنهوهی كهرتی تهندروستی و دهوامی كارمهندانی نهخۆشخانهكانی گهرمیان و شاری كهلار، ئیدارهی گهرمیان ژمارهیهك بڕیاری دهركرد .
ئیدارەی گەرمیان رایدەگەیەنێت کۆبونەوەی لەگەڵ تەندروستی و ژمارەیەک دەزگای تردا کردوە و جەختیان کردوەتەوە لەوەی نابێت کەمتەرخەمی لەچاودێریی توشبوانی کۆرۆنا بکرێت.
لە راگەیەنراوێکی ئیدارەکەدا، ئاماژە بە بریارەکان دراوە کە خۆیان لەم خاڵانەی لایخوارەوە دەبیننەوە:
١.دەست بەجێ بەشەناوخۆییەکی زانکۆی گەرمیان وەک نەخۆشخانە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی گەرمیانەوە بۆ لەخۆگرتنی یٔەو تووشبووانەی کۆرۆنا بەکاردەھێنرێت کە ھیچ نیشانەیەکیان نیە .
٢ . بەسوپاسەوە بۆ سەرۆکایەتی زانکۆی گەرمیان ڕۆژانە سوود لە تاقیگەی پشکنینی زانکۆ دەبیندرێت بۆ پشکنینی گومانلێکراوانی تووشبوو بە کۆرۆنا .
٣.تیمی تەندروستی چاودێری نەخۆشەکانی نەخۆشخانەی قەڵا بەدکتۆر و کارمەندەوە لە کاردا دەبن وتەواوی پێداویستیەکانی بۆ دابین دەکرێت .
٤.کێشەی کارپێکردنی یٔامێرەکانی ھەناسەدانی دەستکردی نەخۆشخانەی قەڵا بەپەلە چارەسەر دەکرێت .
٥ . بەپەلە کار بۆ کردنەوەی نەخۆشخانەکانی فریاکەوتن لە سنووری یٔیدارەی گەرمیان دەکرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.