سبه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به مه‌به‌ستی ده‌نگدان له‌سه‌ر پرۆژه یاسای وه‌رگرتنی قه‌رزی ناوخۆیی و ده‌ره‌كی، كۆده‌بێته‌وه.
نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رایانگه‌یاندووه سەرۆكایەتی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، سبه‌ی چوارشەممەی بۆ ئەنجامدانی دانیشتنی ئاسایی خۆی، بەمەبەستی دەنگدان لەسەر پڕۆژە یاسای وەرگرتنی قەرزی ناوخۆیی و دەرەكی دیاریكردووه.
نوسینگەی راگەیاندنی پەرلەمانی عێراق راگەیەندراوێكی بڵاوكردۆتەوە و تێیدا هاتووە، سەرۆكایەتی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران، بانگهێشتی ئەندامانی كردووە بۆ ئەنجامدانی دانیشتنی ئاسایی خۆی لە كاتژمێر یه‌كی نیوه‌ڕۆی رۆژی چوارشەممە رێككه‌وتی بیست و چواری حوزەیران.
هه‌فته‌ی رابردوو گوته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق رایگه‌یاند دووچاری قه‌یرانی دارایی هاتوون و بۆ دابینكردنی مووچه‌ی دوو مانگی فه‌رمانبه‌ران بژارده‌ی قه‌رزی ناوخۆیی یاخود ده‌ره‌كی له به‌رده‌ستدایه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.