لە گوندی تەل حەلەفی سەرێ کانی لە رۆژئاوای کوردستان لەئەنجامی تەقینەوەی ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو، چوار کەس گیانیان لەدەستدا و ژمارهیهكی دیكهش برینداربوون.
ئاژانسی سانای فەرمیی حکومەتی سووریا رایگەیاند، ئەمڕۆ سێشەممە، لەئەنجامی تەقینەوەی ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو لە تەل حەلەف ژمارەیەک هاووڵاتیی مەدەنی بوونە قوربانی.
روانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ ئاشکرای کردووە، چوار کەس بەهۆی تەقینەوەکە گیانیان لەدەستداوە و ژمارهیهكی دیكهش برینداربوون، لەدوای کۆنترۆڵکردنی سەرێ کانی لەلایەن سوپای تورکیا و گرووپە چەکدارەکانی پاڵپشتییان دەکات، ژمارەی تەقینەوەکان لە سەرێ کانی زیاد بوون و، هەر لە گوندی تەل حەلەف لە شهشی ئەم مانگە، لەئەنجامی تەقینەوەیەکی دیکەدا ده کەس بریندار ببوون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.