Erbil 38°C شەممە 05 تشرینی یەکەم 23:07

لیژنەی دارایی: پێویستە حکومەت بەچڕی چاودێریی بازاڕ بکات لەبەرژەوەندیی هاووڵاتییان

دابەزینی مووچە دەبێ‌ بازاڕیشی لەگەڵ دابه‌زێت
کوردستان TV
#7
100%


لیژنه‌ی دارایی له‌ په‌رله‌مانی كوردستان له‌باره‌ی ئه‌و بابه‌تانه‌ی په‌یوه‌ندییان به‌ ژیانی هاووڵاتیانه‌وه‌ هه‌یه‌ كۆبووه‌وه‌، دۆخی ئابووری و بڕیاری حكومەتی هەرێم سەبارەت بەبڕینی (21%)ی تەمویلكردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم تاوتوێكرد.

بەمەبەستی هەڵسەنگاندنی دۆخی ئابووری و بڕیاری حكومەتى هەرێمی كوردستان سەبارەت بەبڕینی (21%) لە تەمویلكردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم، پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەمە 2020/6/23، لیژنه‌ى دارایى و كاروبارى ئابوورى له‌ په‌رله‌مانى كوردستان ژمارەیەك لە ئەندامان و راوێژكارانی لیژنەكە كۆبووه‌وە.

لەكۆبوونەوەكەدا دۆخی ئابووری و بڕیاری حكومەتی هەرێمی كوردستان سەبارەت بەبڕینی (21%)ی تەمویلكردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم و پێدانی (79%)ی مووچە بەهۆی خراپیی دۆخی ئابووری و ڤایرۆسی كۆڕۆناو دابەزینی نرخی نەوت هەڵسەنگاندنى بۆ كراو لیژنە بڕیاریدا بۆ هەر بڕیارێكی لەم چەشنە پێویست دەكات حكومەت هەماهەنگی لەگەڵ پەرلەمان و بەتایبەت لیژنەی دارایی بكات.

هه‌ر له‌كۆبوونەوەكەدا دۆخى بازاڕو نرخى تاووتوێ كراو له‌وباره‌یه‌شه‌وه‌ لیژنه‌ به‌پێویستی زانی حكومەت به‌چڕی چاودێریی نرخ له‌ بازاڕه‌كان بكات چونكە دابەزینی مووچە دەبێ‌ بازاڕیشی لەگەڵ دابه‌زێت، به‌تایبه‌ت بۆ ئەو كەره‌ستانەی پێداویستیی رۆژانەی هاووڵاتییانن.

سەبارەت بەیاسای چاكسازی-یش كه‌ بڕیاره‌ لەمانگی حه‌وتدا بكەوێته‌ بواری جێبەجێكردنه‌وه‌، لیژنەی دارایی و كاروبارى ئابووریی په‌رله‌مان داوا لە حكومەت دەكات روونكردنەوە بداتە لیژنەكە كە تائێستا چیان كردووە بۆ هەنگاوەكانی جێبەجێكردنی یاسای چاكسازی بەپێی ئەو رێككەوتنه‌ی نێوان پەرلەمان و حكومەت كە پێویستە هەرسێ‌ مانگ جارێك راپۆرتێك به‌لیژنه‌كه‌یان بدات.

سه‌باره‌ت به‌قه‌رزه‌كانیش لیژنە داوا لە دیوانی چاودێریی دارایی دەكات كە كاری جدی لەسەر دۆسییه‌ی قەرزەكان بكه‌ن و بەزووترین كات رەوانەی پەرلەمانی كوردستانی بكه‌ن.

هەر لەكۆبوونەوەكەدا بڕیارەكانی حكومەت بۆ نەهێشتنی لێخۆشبوونی گومرگی و رێكخستنەوەی باج لەسەر كۆمپانیا نەوتییەكان و رێكخستنەوەی دەروازەكان و كەمكردنەوەی خەرجییەكان، لیژنه‌كه‌ ئه‌و بڕیارانه‌ى بەباش زانى بەڵام داوا دەكات كە لەڕووی كردارییەوە حكومەت روونكردنەوە بدات كە چیان كردووەو چۆن داهات لە بەرمەبنای ئەم بڕیارانە زیاد بووە.

لەكۆتایی كۆبوونەوەكەشدا لیژنە به‌پێویست و گرنگی ده‌زانی كە بۆ پێداچوونەوەی ئەم بڕیارانەو ستراتیجی حكومەت لەداهاتوودا كۆبوونەوەی هاوبەش ئەنجامبدرێت.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.