وه‌زیری ته‌ندروستی رایگه‌یاند: به‌داخه‌وه رۆژانه له هه‌رێمی كوردستان ڤایرۆسی كۆرۆنا له هه‌ڵكشاندایه.
ئه‌مرۆ سێ شه‌ممه، دكتۆر سامان به‌رزنجی له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: رێكاره‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێم وایكرد ڤایرۆسی كۆرۆنا تا راده‌یه‌كی زۆر باش كۆنترۆڵ بكرێت، به‌ڵام به‌داخه‌وه هه‌ندێك رێكاره‌كان ئاسانكاری بۆ هاووڵاتیان كرا له‌لایه‌ن هاووڵاتیان داواكار، ئه‌مه‌ش وایكرد ڤایرۆسه‌كه ته‌شه‌نه‌ی كرده‌وه.
وه‌زیری ته‌ندروستی گوتیشی: ئێستا له شاری سلێمانی ڤایرۆسی كۆرۆنا رۆژانه رێژه‌یه‌كی زۆر تۆمار ده‌كرێت، داوایان لێ ده‌كه‌م پابه‌ندی رێنمایه ته‌ندروستیه‌كان بن تا دووربن له‌م ڤایرۆسه، سوپاسی تیمه‌كانی ته‌ندروستی ده‌كه‌م، به‌راستی ماندوون.
وه‌زیری ته‌ندروستی گوتیشی: جێگای داخه رۆژانه له هه‌رێمی كوردستان سه‌رووی 100 كه‌سی تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا ده‌بن، په‌له‌كرا له هه‌ڵگرتنی قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆ، پێویسته بگه‌رێنه‌وه سه‌ره‌تای رێكاره‌كان.
دكتۆر سامان به‌رزنجی سه‌باره‌ت به قه‌ده‌غه‌ی هاتۆچۆ گوتی: ئێمه داوامان كردووه قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆ سنوودار بكرێت به شێوه‌یه‌كی رێك‌وپێك به‌راستی له ئێستادا زۆر گرنگتره له ماوه‌ی رابردوو، پێویسته رێگری بكه‌ن له بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا.
به‌رزنجی گوتیشی: ئەم داواکارییە بۆ ئەوەیە بتوانین ڤایرۆسەکە ڕابگرین و هەرێمی کوردستان لە مەترسی جدی ڕزگار بکەین.
هه‌ر له كۆنگره رۆژنامه‌وانیه‌كه‌دا وەزیری تەندروستی گوتی: بڕی مووچەی پێویست بۆ وەزارەتی تەندروستی ئامادەیە و لە خەزێنەی پارێزگا و ئیدارەکان دانراوە، یەکەمین وەزارەت لە وەرگرتنی موچە وەزارەتی تەندروستی دەبێت، هیواشی خواست کە ئەو کارمەندانەی تەندروستی بگەڕێنەوە سەر کارەکانیان کە مانیان گرتووە.
وەزیری تەندروستیی چەند داوایه‌ك ئاراستەی وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان و وەزارەتە پەیوەندیدارەکان و ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگاکان كراوه و رایگەیاند، کە پێویستە بەزووترین کات ئەو داواکارییانە بخرێنە بواری جێبەجێکردنەوە بۆ ئەوەی هاووڵاتیان بە تەندروستییەکی سەلامەت بمێننەوە.
گوتیشی: راگرتنی هاتوچۆ لەنێوان شار و شارۆچکەکان و پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان و هاتوچۆی نێوان پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ پارێزگاکانی عێراق بەردەوام بێت.
دكتۆر سامان بەرزنجی ڕایگەیاند: زۆر نیگەران بووین لە هەندێک شوێن زۆر بە خێرای رێکارەکان هەڵگیرا، بەتایبەت سنوری پارێزگای سلێمانی و دەروازەی باشماخ، کە ئەمەش هۆکاری سەرەکی بڵاوبوونەوەی زۆری ڤایرۆسی كۆرۆنا بوو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.