سووده ته‌ندروستیه‌کانی خۆخ (قۆخ) گه‌لێک زۆرن بۆ ڕێگری کردن له نه‌خۆشی و پاراستنی ته‌ندروستی مرۆڤ که گرنگترینیان ئه‌مانه‌ن :
۱ ـــ له کاتی ڕیجیم و دابه‌زاندنی کێش و ڕێگری کردن له قه‌ڵه‌و بوونه‌وه و زۆری کێش : چونکه بڕێکی که‌م کالۆری تێدایه و ده‌وڵه‌مه‌نده به مادده ڕیشاڵیه‌کان و ئاو و مرۆڤ هه‌ست به تێری ده‌کات.
۲ ـــ بۆ خانمانی دووگیان : ڕێگری ده‌کات له توشبوون به قه‌بزی و زۆربه‌ی ڤیتامین و کانزا سه‌رکیه‌کانی تێدایه که گرنگن بۆ گه‌ش کۆرپه‌له و دایکان .
۳ ـــ ڕێگری ده‌کات له که‌می پۆتاسیۆم ؛ بۆیه ڕۆڵێکی باشی هه‌یه له خۆپاراستن و کۆنتڕۆڵ کردنی به‌رزی فشاری خوێن .
٤ ـــ یه‌کێکه له خۆراکه گرنگه‌کان بۆ گه‌شه‌ی مناڵ و کێش و باڵای ته‌ندروست .
٥ ـــ پاراستنی ته‌ندروستی پێست و گه‌ش بوونه‌وه‌ی و نه‌هێشتنی چرچ و لۆچی و ڕه‌شی پێش چاو و سیس بوونی پێست و زوو سپی بوونی مووه‌کانی قژ و هه‌ڵوه‌رینی .
٦ ـــ چاره‌سه‌ری قه‌بزی و ڕێگه گرتن لێی و چالاک کردن و پاککردنه‌وه‌ی ڕێخۆڵه له مادده ژه‌هراویه‌کان و که‌مکردنه‌وه‌ی غازات .
۷ـــ خۆپاراستن له نه‌خۆشی نه‌رم بوونه‌وه‌ی ئێسک و هه‌وکردنی جومگه‌کان و چه‌ندین جۆری شێرپه‌نجه .
۸ ـــ یارمه‌تی کۆنتڕۆڵ کردنی ئاستی شه‌کره له خوێن دا ، میوه‌یه‌کی زۆر باشه بۆ که‌سانی تووشبوو به نه‌خۆشی شه‌کره .
۹ ـــ پاراستنی ته‌ندروستی چاو و به‌هێز کردنی بینین و خۆپاراستن له شه‌وکوێری .
۱۰ ـــ که‌م کردنه‌وه‌ی گرژبوونی ماسولکه و هیلاکی و شه‌که‌تی به‌رده‌وام و تووڕه‌یی .
۱۱ ـــ پاراستنی ددانه‌کان و نه‌هێشتنی کلۆری و هه‌وکردن و ئاوسان و خوێنبه‌ر بوونی پووک.
ئا / د. کامه‌ران ر‌سوڵ ژاژڵه‌یی پسپۆڕی زانستی خۆراک
ئه‌ندامی پڕۆفیشناڵی کۆلیژی ئه‌مریکا بۆ زانس تی خۆراک
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.