مقدەم علی جەمال قدووری گوتهبێژی پۆلیسی گهرمیان له ڕاگهێندراوێكدا ڕایگهیاند: بەیانی ئەمڕۆ چوارشەمە لەناحییەی ڕزگاری سەربەقەزای کەلارەوە تەرمی هاوڵاتیەک بەناوی ( ڕەمەزان محمد محمود ) لەدایکبووی 1983 هێنرایە بەشی فریاکەوتنی شەهید هەژار کە بەهۆی بەرکەوتنی فیشەکەوە گیانی لەدەستدابوو
ڕاشیگهیاند: بەوتەی کەسوکاری ناوبراو خێزاندارەو بەیانی ئەمڕۆ لەماڵەکەی خۆیدا بەچەکی کڵاشکۆف فیشەکی بەخۆیەوە ناوەو لەئەنجامدا گیانی لەدەستداوە.
لەئێستادا بەمەبەستی توێکاری تەرمەکەی ڕەوانەی پزیشکی دادوەری کەلار کراوەو پۆلیسیش لەسەر چۆنێتی ڕوداوەکە دەستی بەلێکۆڵینەوە کردوە.
له گهرمیان گهنجێک کۆتایی به ژیانی خۆی هێنا
پهڕاوی لێكۆڵینهوه له لایهن پۆلیسهوه بۆ ڕووداوهكه كراوهتهوه
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.