دكتۆر یاد نه‌قشبه‌ندی، گوته‌بێژی ته‌ندروستی پارێزگای سلێمانی، سه‌ره‌ڕای ڕێكاره‌كانی خۆپارێزی تووشی ڤایرۆسی كۆڕۆنا بوو.
له‌م باره‌یه‌وه عه‌بدوڵڵا گۆران، له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی سلێمانی له ڕاگه‌ێندراوێكدا ڕایگه‌یاند: به داخه‌وه گوته‌بێژی ته‌ندروستی سلێمانی تووشی كۆڕۆنا بووه خۆی و بۆ له‌مه‌و دوا به شێوازێكی جیاوازتر كاره‌كانی خۆی ڕایی ده‌كات.
ڕاشیگه‌یاند: دكتۆر یاد باری ته‌ندروستی جێگیره و خۆی كه‌ره‌نتینه كردووه.
ده‌قی ڕاگه‌ێندراوه‌كه:
له ده‌ستپێكی كاره‌وه چۆن بریارماندابوو به‌یه‌كه‌وه ویه‌ك بین، هه‌روا بوین و واده‌بین، چۆن رامانگه‌یاندبوو راستگۆ و شه‌فاف بین له‌گه‌ڵ خۆمان و خه‌ڵكی هه‌ر واده‌بین، بۆ یه لێره‌وه رایده‌گه‌یه‌نم (د. یاد نه‌قشبه‌ندی) كه له ئێستادا وته‌بێژی به‌رێوبه‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی سلێمانیه توشبوی كۆرۆنایه و باری ته‌ندروستی جێگیره، به‌رده‌وام ده‌بێت له‌سه‌ر كاری خۆی، به‌ڵام جیاواز له جاران له پێناوی پاراستنی خه‌ڵكی به‌م رێكارانه‌ی لای خواره‌وه هیواداری راگه‌یاندنه‌كان و رۆژنامه‌نوسان هاوكار و پشتیوانمان بن:
1- له پێناو پاراستنی هه‌موان راگه‌یاندنه‌كان زۆربه‌ی لێدوان زانیاریه‌كان له رێگه‌ی ته‌له‌فۆنه‌وه وه‌ربگرن له به‌رێزیان.
2- دیداری راسته‌وخۆ و ستۆدیۆ به هیچ شێوه‌یه‌ك لێ داوا نه‌كرێت، ئه‌گه زۆر پێویستیش بوو كۆی رێنمایه ته‌ندروستیه‌كان په‌یره‌و بكرێك له شوێنی تایبه‌تی بۆ ئه‌وه سەلامه‌تی هه‌مووان بپارێزین له تووشبوون به كۆرۆنا.
3- هه‌ر ته‌له‌فزیۆن و راگه‌یاندنێك داوای دیداری راسته‌خۆی كرد بۆ به‌رنامه‌كان له رێگه‌ی مۆبایل راسته‌خۆ داخڵ ده‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی زانیاریه‌كان به راستی بگه‌ن و سه‌لامه‌تی هه‌موانیش پارێزراو بێت.
4- ئه‌و كه‌ناڵ و راگه‌یاندنانه‌ی ده‌یانه‌وێـت دیدار یان وته‌ی تایبه‌تی لێ وه‌ربگرن رێگه نادرێت ببینرێت، راگه‌یاندنی ته‌ندروستی ئاماده‌كاریان بۆ ده‌كات و به تۆماركراوی بۆیان ده‌نێرێت.
5- داواكارین له راگه‌یاندنه‌كان په‌ستانه‌كانیان كه‌متر بكه‌نه‌وه له سه‌ری بۆ ئه‌وه‌ی باری ته‌ندروستی تێك نه‌چێت بتوانرێت به‌رده‌وام بێت له خزمه‌تكردن.
هیوای ته‌ندروستی باشتر بۆ ( د.یاد نه‌قشبه‌ندی ) كۆی توشبوان ده‌خوازین، به‌رده‌وام ده‌بێت له كاركردن، كۆی لێدوانه فه‌رمیه‌كان له لایه‌ن وته‌بێژه‌وه ده‌بێت،هاوكاریتان ده‌بێته پشتیوان بۆ ته‌ندروستی خۆتان و زوو چاكبونه‌وه‌ی وته‌بێژی ته‌ندروستی سلێمانی، شه‌فافیه‌ت كردارمانه، په‌یره‌وكردنی رێنمایه‌كان له ئێستادا گرنكترین كارمانه.
عەبدوڵڵا گۆران
24-6-202
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.