عهمید دلێر نهجار بهڕێوهبهری پۆلیسی ههولێر ڕایگهیاند: یٔەو ژن و مێردەی دزییان لە یٔافرەتێك كردبوو، دەستگیر كران
ڕاشیگهیاند: دوای یٔەوەی لە گەڕەكی رۆشنبیری هاووڵاتییەك سكاڵای لای پۆلیس تۆمار كرد، كە بڕێك پارەیان لێ دزیوە، دەستبەجێ تیمەكانی پۆلیسی هەولێر دەستیان بە لێكۆڵینەوە كرد و توانرا لە ماوەیەكی كەمدا تۆمەتبارەكان بدۆزرێنەوە و دەستگیر بكرێن، كە ژن و مێردێك بوون.
ئاماژهی بهوهش كردووه: تۆمەتباران بە ناوەكانی (ا.ش.ع) و (ف.ك.ح)، دانیان نا بە تاوانەكەیاندا، بۆیە پۆلیس پەڕاوی لێكۆڵینەوەی بۆ یٔەم مەبەستە كردەوە و هەردوو تۆمەتبارەكەش بەپێی ماددە (446) لە یاسای سزادان، بەند كراون و ڕووبەڕووی یاسا كراونەتەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.