کەمال موسلیم وەزیری بازرگانی و پیشەسازی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی سایلۆی چوارقوڕنەی لە دەڤەری ڕاپەڕین کرد و سەرجەم بەشەکانی سایلۆکەی بەسەر کردەوە.
له سهردانهكهیدا وهزیری پیشهسازی لەنزیکەوە لە کەم و کوڕی بەشەکان و گرفت و کێشەکانی فەرمانبەران و جوتیاران و میکانزمی وەرگرتنی گەنمی جوتیارانی کۆڵییەوه.
لەکۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیشدا باسی لە مەبەستی سەردانەکەی و هەوڵەکانی وەزارەتی بازرگانی و سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی بۆ ستاندنی ماف و شایستە داراییەکانی جوتیاران و قەرزی کەڵەکەبوی جوتیارانی هەرێم لە سەر حکومەتی عێراق کرد و دڵنیاییدا بە جوتیاران کە بەردەوام دەبن لە هەوڵەکانیان.
ڕزگار مامه
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.