Erbil 38°C شەممە 05 تشرینی یەکەم 18:23

ده‌نگۆی تووشبوونی د.بەشیر حەداد به‌ ڤایرۆسی کۆڕۆنا ڕه‌تده‌کرێته‌وه‌

ئەنجامی پشکنینەکان دەریان خستووە کە ھەڵگری ڤایرۆسی گرانەتا بووە و ئێستاش تەندروستی جێگیرە
کوردستان TV
100%

‎نوسینگەی راگەیاندنی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق له‌ ڕاگه‌ێندراوێكدا ڕایگه‌یاند:  د.بەشیر حەداد تووشی ڤایرۆسى كۆڕۆنا نه‌بووه‌ و ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ ڕه‌تده‌كه‌ینه‌وه‌.

له‌ ڕاگه‌ێندراوه‌كه‌دا هاتووه‌:

د.بەشیر حەداد ھەڵگری ڤایرۆسی کۆرۆنا نیە بەداخەوە لە ژمارەیەک ماڵپەڕ و پەیجی تۆڕی کۆمەڵایەتی هه‌واڵێك بڵاوکراوەتە‌وه‌ کە گوایه‌ دكتۆر بەشیر حەداد،جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق توشی ڤایرۆسی كۆڕۆنا بووه‌. لێرەوە رای دەگەیێنین ئەو‌ هه‌واڵه‌ ھیچ بنەمایەک راستیی و دروستی نییه‌ و‌ دووره‌ له‌ راستییه‌وه‌ و دکتۆر بەشیر حەداد توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا نەبووە و ئەگەر تووشی ئەو ڤایرۆسە بوایە زۆر بەئاشکرا رامان دەگەیاند چونکە تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا ھیچ نەنگییەکی تێدا نییە .

دکتۆر بەشیر حەداد چەند رۆژێک پێش ئێستا سەردانی نەخۆشخانەی کردووە و پشکنینی ئەنجام داوە و ئەنجامی پشکنینەکان دەریان خست کە ھەڵگری ڤایرۆسی گرانەتا بووە و ئێستاش تەندروستی جێگیرە .

‎نوسینگەی راگەیاندنی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق 24/6/2020

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.