بهشی ڕاگەیاندن و ھۆشیاری بەرێوەبەرایەتی ھاتووچۆی راپەرین ڕایگهیاند:كاتژمێر 8ی شەوی رابردوو ئۆتۆمبێلێک لە جۆری نیسان پیک ئاب، دوای ئەوەی دوو پێشمەرگە کە بۆ میوە خواردن چونەتە سەر دەربەندی رانیە، شۆفێرەکەی نەی زانیوە کە ھاندبرێکی ئۆتۆمبێلەکەی کار ناکات دوای راگرتن و دابەزینی لە ئۆتۆمبێلەکەی یەکسەر ئۆتۆمبێلەکە رۆشتوەو کەوتۆتە ناو ئاوی دەربەندهوه.
ڕاشیگهیاند: خۆشبەختانە زیانی گیانی نەبووە تەنیا ئۆتۆمبێلەکە زیانی بەرکەوتوە.
ههروهها ڕاشیگهیاند: دەست خۆشی له تیمی غەواسی بەرگری شارەستانی راپەرین دهكهین بۆ دەرھێنانەوەی ئۆتۆمبێلەکە و داواش لە شۆفێران دەکەین زوو زوو پشکنینی ئۆتۆمبێلەکەیان بکەن بۆ دڵنیایی و سەلامەتی خۆتان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.