Erbil 38°C شەممە 05 تشرینی یەکەم 18:26

ته‌رمی پیاوێکی 60 ساڵان له‌ زاخۆ دۆزرایه‌وه‌ که‌ ئاسه‌واری شه‌ش گولـله‌ به‌جه‌سته‌یه‌وه‌ بووه‌

گومان ده‌كرێت له‌ لایه‌ن چه‌كدارانی په‌كه‌كه‌وه‌ گولـله‌ باران كرابێت
کوردستان TV
100%

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ ته‌رمی پیاوێكی 60 ساڵان له‌ گوندێكی سه‌ر به‌ قه‌زای زاخۆ دۆزرایه‌وه‌كه‌ ئاسه‌واری 6 گولـله‌ به‌ جه‌سته‌یه‌وه‌ بووه‌.

له‌مباره‌یه‌وه‌ ئه‌یاد نوری، په‌یامنێری كوردستان تیڤی له‌زاخۆ پێیڕاگه‌یاندین: لە گوندی خیزاڤای سەر بە ناحیه‌ی باتیفا لە سنووری قه‌زای زاخۆ ته‌رمی كه‌سێكی 60 ساڵان بە کوژراوی دۆزرایەوە.

ڕاشیگه‌یاند: کوژراوەکە خەلکی گوندی کەشانە ئەمڕۆ بەیانی لە ماڵ چووه‌ته‌ ده‌ره‌وه‌ و دوای چەند کاتژمێرێك تەرمەکەى دۆزراوەته‌وه‌.

له‌م باره‌یه‌وه‌ ئەمیر عەلی، بەرپرسی ڕاگەیاندنی ته‌ندروستی زاخۆ بو کوردستان تیڤی رایگەیاند: قوربانییه‌كه‌ ئاسه‌واری شەش گولـله‌ به‌ جه‌سته‌یه‌وه‌ بووه‌ و فیشه‌كه‌كانیش به‌ر سینگ و سه‌ری كه‌وتبوون.

بە گوتەی کەس و كاری قوربانییه‌كه‌ش، ئەو کەسە ھیچ کێشەیەکی خوێنداری نەبووه‌، هه‌ربۆیه‌ گومان لە پەکەکە ده‌كه‌ن و ده‌ڵێن: ئه‌گه‌ری زۆره‌ كه‌ لەلایەن چەکدارانی پەکەکەوه‌ کوژرابێت.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.