Erbil 38°C شەممە 05 تشرینی یەکەم 18:21

پارێزگاری سلێمانی: سبه‌ی هاتووچۆی ئۆتۆمبێل له‌ ناو بازار راده‌گیرێت

دوای ڕاوێژو ڕاگۆڕینەوە لەگەڵ بەڕێز وەزیری ناوخۆ
کوردستان TV
#7
100%


لیژنەی باڵای ئۆپراسیۆنەكانی سلێمانی بڕیاریدا لە سبەینێ 25-6-2020 هاتوچۆی ئۆتۆمبێل لەناو بازاڕدا رادەگیرێت.

دەقی بڕیارەکان.

بۆ/ هەموو یەکە کارگێڕیی و فەرمانگە پەیوەندیدارەکانی سنوری پارێزگای سلێمانی

بابەت/ گشتاندن

ئەمڕۆ (٢٤/ ٦/ ٢٠٢٠)، لیژنەی باڵای ئۆپراسیۆنەکانی پارێزگای سلێمانی بۆ بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا دوای ڕاوێژو ڕاگۆڕینەوە لەگەڵ بەڕێز وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستاندا تایبەت بە ڕێکارەکانی بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا، بڕیاریدا بە:

١-جەختکردنەوە لەسەر جێبەجێکردن و بەدواداچوونی تەواوی ئەو بڕیارانەی لە کۆبوونەوەی ڕۆژی (٢٠/ ٦/ ٢٠٢٠)ی لیژنەی باڵای ئۆپراسیۆنەکانی پارێزگای سلێمانی بۆ بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنادا دراون و بە نووسراوی ژمارە (١٢٥) لە (٢٠/ ٦/ ٢٠٢٠)ی پارێزگای سلێمانی/ نووسینگەی تایبەتدا، گشتاندنیان بۆ هەموو یەکە کارگێڕیی و فەرمانگا پەیوەندیدارەکان پێ کراوە.

٢-لە ڕۆژی (٢٥/ ٦/ ٢٠٢٠)وە، هاتووچۆی ئۆتۆمبێل لە سەنتەری (ناوبازاڕی) شاری سلێمانیدا ڕادەگیرێت و هاووڵاتیان بەپێی ڕێنماییە خۆپارێزیی و تەندروستییەکان تەنها بە پێ دەتوانن هاتووچۆو بازاڕ بکەن.

٣-دابەشکردنی موچە لە ڕۆژانی ئایندەدا دەستپێدەکات و لەکاتی پێویستدا فەرمانگاو خەزێنەو بانکەکانی سەر بە وەزارەتی دارایی دەوامی خۆیان دەکەن بەپێی ڕێکارو ڕێنماییە تەندروستییەکان و، فەرمانگەکان بەپێی لیستی موچە بەهەمان ڕێکارو ڕێنمایی تەندروستیی لەو ڕۆژانەی بۆیان دیاریدەکرێت موچە دابەش دەکەن.

٤-پێویستە هەموو یەکە کارگێڕییەکانی سنوری پارێزگای سلێمانی هەمان ئەو بڕیارو ڕێکارو ڕێنماییانە جێبەجێ بکەن، کە لەم نوسراوەو نوسراوی ژمارە (١٢٥)ی ڕۆژی (٢٠/ ٦/ ٢٠٢٠)ی پارێزگای سلێمانیدا دیاریکراون و بەپێی تایبەتمەندیی سنورە کارگێڕییەکانیشیان دەسەڵاتی تەواویان هەیە ڕێکاری تر بۆ باشتر بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا بگرنەبەر.

د. هەڤاڵ ئەبوبەکر
پارێزگاری سلێمانی
سەرۆکی لیژنەی باڵای ئۆپراسیۆنەكانی پارێزگای سلێمانی بۆ بەرەنگاربوونەوەی كۆرۆنا
٢٤/ ٦/ ٢٠٢٠

 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.