Erbil 38°C شەممە 05 تشرینی یەکەم 18:23

په‌رله‌مانی عێراق پرۆژە یاسای وەرگرتنی قەرزی پەسەندکرد

دەتوانێت قەرز لە بانکەکانی دەرەوە و ناوخۆ وەربگرێت
کوردستان TV
100%

په‌رله‌مانی عێراق بەزۆرینەی دەنگ، پەنابردنی حكومەتی بۆ وەرگرتنی قەرزی دەرەكی و ناوخۆیی پەسەند كرد.

ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه‌ 24-6-2020 ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق بە ئامادەبوونی 168 پەرلەمانتار کۆبووەوە و دەنگی بە پرۆژەیاسای قەرزکردنی ناوخۆ و دەرەوە بۆ پارەدارکردنی کورتهێنان لە ساڵی 2020 دا.

بەپێی پرۆژە یاساکە حکومەتی عێراق دەتوانێت قەرز لە بانکەکانی دەرەوە و ناوخۆ وەربگرێت بۆ پڕکردنەوەی کورتهێنان لە تەمویلی موچەی فەرمانبەران.

به‌گوێره‌ی یاساكه‌، حكومه‌تی عێراق ده‌توانێت پێنج ملیار دۆلار قه‌رزی ده‌ره‌كی، 15 ترلیۆن دینار قه‌رزی ناوخۆیی وه‌ربگرێت.

 

كوردستان TV

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.