Erbil 38°C شەممە 05 تشرینی یەکەم 18:18

سه‌ندیکای رۆژنامه‌نووسان لقی سلێمانی بانگه‌وازێک ئاراسته‌ی رۆژنامه‌نووسان ده‌کات

به‌مه‌به‌ستی خۆپارێزی له‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا
کوردستان TV
#7
100%


هیوای سەرساغی و سەلامەتی بۆ گشت لایەك دەخوازین و دڵنیاین ئەم قۆناغە ناخۆشەش تێدەپەڕێنین و میدیای كوردی و هەڵگرانی ئاڵای میدیا تۆمارێكی جوان و سەركەوتوانە بۆخۆیان تۆمار دەكەن، بەڵام خۆپارێزیی و خۆپاراستن بەهەر سێ قۆناغەكەیەوە:

هۆشیاركردنەوە

خۆپاراستن

چارەسەر

بۆ ئێمەی رۆژنامەنووسان زۆر گرنگە، چونكە بەركەوتەمان لەگەڵ خەڵكانی تر زۆرترە..

پاش یٔەوەی ژمارەیەك لە هاوپیشەو هاوكارە مەیدانیەكانمان دووچاری پەتاكە بوون و كاكە رەهێڵی جوانەمەرگیش گیانی سپارد، بۆیە داواكارین لەجاران زۆر زیاتر رێوشوێنی هۆشیاری و پاراستن و چارەسەر بگرنە بەرو رەچاوی ئەم خاڵانەی خوارەوە بكەن كە لەسەرانسەری جیهاندا وەك ستانداردێك رۆژنامەنووسان پەیرەوی دەكەن، داواكارین هاوكارانمان بەوردی پابەند بن بەم رێو شوێنە جیهانیانەوە.

ستانداردەكانی خۆپاراستنی رۆژنامەنووس:

1/ با زۆرینەی زۆر‌ی لێدوان و ئینتەرڤیوەكانتان لەرێگه‌ی ته‌له‌فۆن‌و مۆبایلو سكایپ و هۆكارەكانی تری گەیاندنەوە بێت..

2/ كۆی رێنماییه‌ ته‌ندروستیه‌كان په‌یره‌و بكرێن و ماوەی نێوانتان بە مەترو نێو رابگرن.

3/  مەرج نیە هەموو لێدوانەكانتان راستەوخۆ بن بەتایبەت لەم قۆناغەی ئێستای سلێمانیدا.

4/ با میدیاکارە مەیدانیەکان پشکنینی کۆرۆنا بکەن ئەگەر نیشانەكانیشیان تێدا نەبێت.

5/ هێلی گەرمی ژمارە ١٢٢ بەكار بهێنن بە مەبەستی دڵنیابوون.

6/ تكا لەوێنەگرەكان دەكەین كە پیشەكەیان نزیكبوونەوە دەخوازێت كە:

*/ لەم قۆناغەدا تەنها گرنگی بە رووداوە گەورەكان بدەن و پیشەی رۆتینی رۆژانە دوابخەن.

*/ پاكژكردنەوەی سەرجەم كامێراو ستاندولینزو مۆبایل و یٔینارەو شمەك وكەلوپەلی هونەری بە كهولو مادەكانی تر.

*/رێگا مەدەن كەسی تر كەلوپەلەكانتان بۆ بگوازێتەوە یان دەستكاریان بكات.

*/ هەوڵ بدەن لەیەك جێگادا كاتێكی زۆر نەمێننەوە.

*/ بەدوای سەرچاوەی زانستی و لێكۆڵینەوەكاندا بگەڕێن و بزانن نوێترین و باشترینەكانی خۆپارێزی لە جیهاندا چین..

*/ بەرنامە رێژیتان ئامادە كردبێت بۆ ئەو كاتانانەی خوانەكردە نیشانەكانتان تێدا دەركەوت.

*/ لەكاتی وێنەگرتنی كەسی تووشبوو یان دەزگا تایبەتەكان بە كۆرۆنا هەوڵبدەن سوود لە لینزی نزیككەرەوە ببینن تا نەچنە پێشەوە.

*/ هەوڵبدەن تەوالێتو دەستشۆری شوێنە گشتیەكان بەكار نەهێنن..

*/ با باجی رێگەپێدانتان لەملدا بێت تا دووچاری نزیك بوونەوەو پرسیاركردنی هێزەكانی ناوخۆ نەبنەوە.

*/ ئۆتۆمبیلەكانتان و هۆكاری گواستنەوەتان لەجێگایەكی دوور لە شوێنی تووشبوان پارك بكەن.

*/ لەگەڵ دەركەوتنی نیشانەكان مەرجە كەناڵەكەت بەزووترین كات ئاگادار بكەیت.

جگە لە خۆپاراستنی رۆژنامەنووسانی ئازیزمان داواكارین رەچاوی ئەم یٔەركە گرنگانەی پیشەكەت بكەیت:

1- پاراستنی تایبەتمەندیی كەسی هەڵگر یان نەخۆش، یان كەرەنتینەكراو، دەرنەخستنی شێوەو شكڵو دەنگو.........هتد

2- پیشان نەدانی گریان و پرسەو ناشتن و هەر حاڵەتێك پەیوەست بە كۆچكردوان یان كەسوكاریان.

3- كار لەسەر ئەو ستۆریانە بكرێت كە دەبنە هۆكار بۆ هۆشیاری و خۆپارێزی و چارەسەری گشتیی.

4- دەرنەخستنی تووشبوان بە ئازارو نركەو ناڵەوە، تا بەرامبەر (وەرگر) تووشی تۆقین و فۆبیا نەبێت.

5- دەرخستنی تیمە تەندروستیەكان (سپی پۆشەكان) و گرنگی ئەركو پیرۆزی كارەكەیان.

6- دەرخستنی گرنگی ئەركی تیمەكانی پۆلیس و ئاسایش و فریاكەوتنی خێراو تیمی ناشتنی تەرمەكان.

7- دەرخستن و جوانكردنی یٔەو كەسو تیم و رێكخراوانەی رۆڵی بەخشینی خوێنو پلازماو یارمەتیە مرۆییەكانیان هەیە.

8- پێویستە سەرجەم كەناڵەكان پێداویستیە گرنگەكانی پاراستن بۆ تیمەكانیان دابین بكەن.

سوپاس بۆ خه‌مخۆریتان و بۆ خۆپارێزیتان

لقی سلێمانی
سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی كوردسان
24/6/2020

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.