ئه‌حمه‌د مه‌لا ته‌ڵاڵ وته‌بێژی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، رایگه‌یاند، ته‌نیا له وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی عێراقدا هه‌شده هه‌زار مووچه‌خۆری دوو مووچه هه‌ن.
ئه‌مڕۆ له پرێس كۆنفرانسی هه‌فتانه‌یدا، ئه‌حمه‌د مه‌لا ته‌ڵاڵ ئاشكرایكرد، كه دوو مووچه‌یی له دامه‌زراوه‌كانی ده‌وڵه‌تدا هه‌یه و لیژنه‌ی لێكۆڵینه‌وه و به‌دواداچوون پێكهێنراوه و تا ئێستا دڵنیا بووینه‌ته‌وه، له‌وه‌ی پێنج هه‌زار دوو مووچه‌یی هه‌بووه و به‌دواداچوون به‌رده‌وامه و تابێت له عێراقدا هیچ فه‌رمانبه‌رێكی دوو مووچه بمێنێت.
سه‌باره‌ت به په‌تای جیهانی كۆرۆناش، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كرد كه سه‌رۆك وه‌زیران، وه‌زیری ته‌ندروستی، حه‌سه‌ن ته‌میمی ده‌ستئاوه‌ڵا كردووه، له‌وه‌ی چی پێویسته بیكات بۆ رێگرتن له بڵاوبوونه‌وه‌ی زیاتری ئه‌و په‌تایه. باسیشی له‌وه‌كرد، كه عێراق له ئیماراته‌وه بڕێك یارمه‌تی و كۆمه‌كی پزیشكی بۆ دابینكراوه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.