یەکێکی دیکە لەبریندارانی ڕووداوی دوێنێی گوندی کەژەک سهر به سیدهكان گیانی لەدەست دا.
جێگر ئەسعد ئەو گەنجەی دوێنێ لەگوندی کەژەک بەھۆی کێشەی زەوی و زار بریندار بوو گەیندرایە نەخۆشخانەی و لەژێر چاودێری پزیشکی دابوو ئەمڕۆ ئێوارە بەھۆی سەختی برینی گیانی لەدەستدا.
لەو ڕووداوە کۆمەڵایەتیەی گوندی کەژەکی دەڤەری سیدەکان دوێنێ ٣ کەس کوژران و٧ کەسی دیکەش بریندار بوون و ئەمڕۆش یەکێ دیکە لەبریندارەکان گیانی لەدەست دا و کۆی کوژراوکان بو ٤ کەس.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.