هاووڵاتیه‌كی دانیشتووی هه‌ولێر به‌هۆی نه‌شاره‌زای له شوێنه مه‌له‌كردن له زێی گه‌وره خنكا، له سه‌ره‌تای ئه‌مساڵ له زێی گه‌وره 11 هاووڵاتی خنكاون.
هاوڵاتییەک بەناوی (سه‌رتیب تحسین محمد) تەمەنی 1986 دانیشتووی گەڕەکی سه‌یداوه شاری هەولێر، به هۆی نه شاره‌زایی مه‌له‌كردنه له شوێنی كارگه‌كانی چه و لم هاووڵاتیه‌كه خنكا.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له تیمی ژێر ئاوی خه‌بات به په‌یامنێری كوردستان تیڤی راگه‌یاندووه هاووڵاتیه‌كه له‌گه‌ل چه‌ند هاورێیه‌كی به‌مه‌به‌ستی مه‌له‌كردن روویان له زێی گه‌وره كردووه له خه‌بات و دواتر به هۆی نه‌شاره‌زای مه‌له‌كردنه‌وه خنكاوه.
ئێستا تیمی ژێر ئاوی خه‌بات (خواص) گه‌یشتوونه‌ته شوێنی ڕووداوە كه و گەڕان بەدوای تەرمەکەی بەردەوامە.
جێگای باسه له سه‌ره‌تای ئه‌مساڵ به هۆی نه‌شاره‌زای مه‌له‌كردنه له رووباری زێی گه‌وره 11 هاووڵاتی خنكاون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.