له چالاكیه‌كدا له شاری هه‌ولێر توانرا ده‌ستبگیرێت به‌سه‌ر بڕی 9 كیلۆی مادده‌ی هۆشبه‌ر و له‌گه‌ڵ ده‌ستگیركردنی تۆمه‌تبارێك به ناوی ( ا ع م ).
دوای وه‌رگرتنی زانیاری و به‌دواداچوونێكی وورد له‌لایه‌ن بنكه‌ی نه‌هێشتنی مادده هۆشبه‌ره‌كانی سۆران به هاوكاری به‌رێوه‌به‌رایه‌تی نه‌هێشتنی مادده هۆشبه‌ره‌كان ئه‌مرۆ رێككه‌وتی 24-6-2020 له چالاكیه‌كدا له شاری هه‌ولێر توانرا ده‌ستبگیرێت به‌سه‌ر بڕی 9 كیلۆی مادده‌ی هۆشبه‌ر به‌م شێوه‌یه بڕی 6 كیلۆ گرام حه‌شیش و بڕی 3 كیلۆ گرام كریستال ، له‌گه‌ڵ ده‌ستگیركردنی تۆمه‌تبارێك به ناوی ( ا ع م ) تۆمه‌تباره‌كه په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه‌ی بۆ كراوه‌ته‌وه و ڕه‌وانه‌ی به‌رده‌م دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه كراوه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.