Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 03:12

د. یاد نەقشبەندی دوای تووشبوونی بەکۆرۆنا پەیامێکی بڵاوکردەوە

داواکارم پابەندی رێنمایە تەندروستیەکان بن
کوردستان TV
100%

د. یاد نەقشبەندی وتەبێژی بەرێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی دوای تووشبوونی بە كۆرۆنا له‌ فه‌یسبووكی خۆی پەیامێكی بڵاوكردەوە ده‌ڵێت لەئێستادا هەڵگری ڤایرۆسی كۆرۆنایە و نیشانەی هەیە، بەڵام باری تەندروستی جێگیرە.


راستە لە ئێستادا هەڵگری ڤایرۆسی کۆرۆنام

لە ئێستادا نیشانەم هەیە بەڵام باری تەندروستیم جێگیرە، هیوادارم هاوکارم بن بۆ یٔەوەی بەردەوام بم لەخزمەت و گەیاندنی راستیەکان وەک ئەوەی بەڵێنمان پێدابون شەفاف بین سەلماندوشمانە.

داواکارم پابەندی رێنمایە تەندروستیەکان بن. بەگشتی یٔەو کەسانەی توشبوون لەماڵەکانیان نەیەنە دەرەوە لە پێناو پاراستنی خۆشەویستانیان.

هاوڵاتیانی خۆشەویست ڤایرۆسی کۆرۆنا لە یٔێستادا تەنها لەکۆڵان و ماڵەکان نیە، بەڵکو لەناو نەخۆشخانەکانیش بڵاو بوەتەوە، بۆیە داواتان لێ دەکەم زۆر پێویست نەبێت سەردانی نەخۆشخانە و کلینیکەکان مەکەن.

میدیاکارانی بەرێز هیواخوازم پارێز راو بن و پابەندی رێنمایەتەندروستی و پرەنسیپە یٔاکاریەکانی رۆژنامەنوسی بن و تەندروستی تێکەڵ بە هیچ کایەیەک نەکەن.
هاوپیشەو هاوکارانم باری تەندروستیم باشەو سوپاسی لوتفی یەک بەکەکتان دەکەم، بەردەوام دەبین و سەردەکەوین بەسەرکۆرۆنادا بەپابەندبون و پشتیوان خودای گەورە، هیوای سەلامەتی و تەندروستیەکی باش بۆ هەموان.

 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.