Erbil 38°C شەممە 05 تشرینی یەکەم 16:17

راگەیاندراوێک لە وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو

لەپێناو بەرژەوەندی جوتیاران و خاوەنكارانی هەردولا لە پەیوەندی بەردەوامداین بۆ پێداچوونەوە بە بڕیارەكە و چارەسەركردنی
کوردستان TV
100%

وەزارەتی كشتوكاڵی حكومەتی فیدرال بڕیاری قەدەغەكردنی چەندین بەرهەمی دەركردووە لە هەرێمی كوردستانەوە بۆ خوارو و ناوەڕاستی عێراق.

دوای دەرچوونی بڕیارەكە وەزارەتمان لە پەیوەندی بەردەوام دابووە بۆ ئەوەی پێداچوونەوە بە بڕیارەكە بكرێت، لەرێگەی نوێنەرایەتی حكومەتی هەرێم لە بەغداد نوسراومان ئاراستەی وەزارەتی كشتوكاڵی حكومەتی عێراق كردووە، چونكە دەرچوونی ئەم بڕیارە پێچەوانەی بڕیاری ژمارە 13ی ساڵی 2019ی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراقە.

هەروەها لەگەڵ جێگری سەرۆكی لیژنەی كشتوكاڵی پەرلەمانی عێراق كە نوێنەری كوردە لەهەوڵداین بۆ چارەسەركردنی.

لە خاڵی چوارەمی بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیران( هاوپێچی ئەم رونكردنەوەیە) هاتووە كە نوێنەری وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو بەشدار دەبێت لە بڕیاری دەرچوونی قەدەغەكردنی بەرووبوومی كشتوكاڵی.

خاڵی پێنجەمیش رێگەی داوە كە بەرهەمی كشتوكاڵی و ئاژەڵی لە پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان بنێردرێت بۆ پارێزگاكانی خوار و ناوەڕاستی عێراق.

پشتبەستن بە بڕیارەی ژمارە 13ی ساڵی 2019ی ئەنجوومەنی وەزیرانى عێراق و لەپێناو بەرژەوەندی جوتیاران و خاوەنكارانی هەردولا لە پەیوەندی بەردەوامداین بۆ پێداچوونەوە بە بڕیارەكە و چارەسەركردنی.

وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو
24/6/2020

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.