ڕاگەیاندنی پارێزگای هەولێر لە راگەیەندراوێکدا ئاشکرای دەکات کە سبەی ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای هەولێر سەبارەت بە رێککاری تازەی خۆپارێزی لە کۆرۆنا کۆدەبێتەوە.
سەبارەت بە بەیانی ژمارە ٤۲ی وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان کە تێیدا دەسەڵاتی پێویستی داوەتە ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگاکان بۆ گرتنەبەری ڕێکاری خۆپارێزی لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا لە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان.
بۆ ئەم مەبەستە سبەی پێنجشەممە ڕێکەوتی ۲٠۲٠/٦/۲٥، ژووری ئۆپەراسیۆنی پاڕیزگای هەولێر کۆبوونەوەی خۆی ئەنجام دەدا و بڕیاری پێویست لەم بارەیەوە دەردەکات.
ڕاگەیاندنی پارێزگای هەولێر.
24-6-2020
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.