Erbil 38°C شەممە 05 تشرینی یەکەم 16:18

له‌ سنووری ماکۆ کۆڵبه‌رێک به‌ ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆی هێزه‌کانی ئێران کوژرا

خێزانداره‌ و باوكی دوو منداڵه‌
کوردستان TV
100%

کۆڵبەرێکی دیکە لە سنوورەکانی شاری ماکۆ سەر بە پارێزگای ئورمیە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران کوژرا.

 شەوی چوارشەممەی ڕابردوو ، هێزە چەکدارەکانی ئێران لە بەرزاییەکانی گوندی سگریک سەر بە شاری ماکۆ تەقەیان لە پۆلێک کۆڵبەر کردووە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، لە ئاکامی دەستڕێژی هێزەکانی ئێران کۆڵبەرێکی لاو بە ناوی ”قاسم سەرباز“ کوڕی تاجەدین کوژراوە. ئەو کۆڵبەرە خێزاندار و باوکی دوو منداڵ بووە.


بەپشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی مانگی جۆزەردانی ئەمساڵ لانی كه‌م 30 كۆڵبه‌ر و كاسبكاری كورد لە سنوورەکانی کوردستان بوونەتە قوربانی کە 8 کەسیان گیانیان لە دەست داوە. لە کۆی ئەو 30 حاڵەتە 28 حاڵەتی بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران و تورکیا و 2 حاڵەتی بە هۆی تەقینەوەی مین بووە.

hengaw.net

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.