هاووڵاتیه‌كی دانیشتووی هه‌ولێر به‌هۆی نه‌شاره‌زای له شوێنى مه‌له‌كردن دوێنێ له زێی گه‌وره خنكا، ئه‌مه‌ش 11 كه‌سه له‌م ساڵدا له زێى گه‌وره‌دا ده‌خنكێن.
ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه25/6/2020 تیمه‌كانى فریاكه‌وتنى به‌رگرى شارستانى قه‌زاى خه‌باتى سه‌ربه پارێزگاى هه‌ولێر له گه‌ران و پشكنینه‌كانیاندا به‌دواى ته‌رمى ئه‌و گه‌نجه‌ى دوێنێ به‌هۆى مه‌له‌كردن له زێى گه‌وره‌دا خنكابوو ته‌رمه‌كه‌یان دۆزییه‌وه .
سه‌رچاوه‌یه‌ك له به‌رگرى شارستانى - تیمی ژێر ئاوی خه‌بات، به كوردستان تیڤی راگه‌یاند: دواى ئاگاداركردنه‌وه‌مان له‌لایه‌ن هاووڵاتیان به بوونى حاڵه‌تێكى خنكان له زێى گه‌وره له دوێنێوه تیمه‌كانى ژێرئاومان به‌دواى ئه‌و ته‌رمه‌وه بوون ، ئه‌مر به‌یانى دۆزیمانه‌وه و ته‌رمه‌كه‌مان نارده پزیشكى دادى .
سه‌رچاوه‌كه گوتیشى: هاووڵاتیه‌كه له‌گه‌ل چه‌ند هاورێیه‌كی خۆى به‌مه‌به‌ستی مه‌له‌كردن روویان له زێی گه‌وره كردووه و دواتر به هۆی نه‌شاره‌زای مه‌له‌كردنه‌وه خنكاوه. ناوی (سه‌رتیب ته‌حسین محه‌مه‌د) هو له دایك بووى 1986 ى گەڕەکی سه‌یداوه شاری هەولێره .
سه‌رچاوه‌كه ئه‌وه‌شى راگه‌یاند سه‌ره‌راى ئاگادار كردنه‌وه ى گه‌شتیاران به هه‌ڵواسینى تابلۆ و ئاماژه‌دان به مه‌ترسییه‌كانى ئه‌و شوێنانه‌ى مه‌ترسین بۆ مه‌له‌كردن به‌ڵام هه‌ندێك هاووڵاتى گوێ به رێنمایه‌كان ناده‌ن و گیانى خۆیان ده‌خه‌نه مه‌ترسى ، ئه‌وشوێنانه‌ى مه‌ترسین زۆربه‌یان شوێنی كارگه‌كانی چه و و لمه ، ساڵانه خه‌ڵكێكى زۆرى تێدا دهنخكێن.
زێى گه‌وره یان زێى بادینان ده‌كه‌وێته باكورو رۆژئاواى هه‌ولێر و سنورى ئیداره‌ى هه‌ردوو پارێزگاى دهۆك و هه‌ولێر لێك جیا ده‌كاته‌وه ، له وه‌رزى هاوین خه‌ڵكێكى گه‌شتیارى زۆر سه‌ردانى ده‌كه‌ن وه ساڵانه خه‌ڵكێكى زۆریش به هۆى مه‌له‌كردن تێدا ده‌خنكێت و له سنورى قه‌زاى خه‌بات ته‌نها ئه‌مساڵ 11 كه‌سى تیدا خنكاون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.