جێگری بەڕێوەبەری تەندروستی سلێمانی بۆ کاروباری کارگێڕی و دارایی هۆشداری، دەداتە هاووڵاتییانی سنووری سلێمانى و رایدهگهێنێت ئامارەکانی کۆرۆنا ئاماژەیەکی مەترسیدارمان پێدەڵێن بۆ رۆژانی داهاتوو.
لە هۆشدارییەکەیدا عەبدوڵڵا ئەحمەد جێگری بهرێوهبهری گشتى تهندروستى سلێمانى رایدهگهێنێت ، رۆژانی داهاتوو ئامارەکانی گیانلەدەستان بە کۆرۆنا بەرزتر دەبنەوە، ئەگەر خۆتان نەپارێزن. لە کاتژمێر 02:00ـی بەرەبەیانی ئەمڕۆوە تاوەکو ئێستا 10 کەس لە سلێمانی بە هۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا گیانان لەدەستداوە
راشیدهگهێنێت ئەگەر ئاستی جێبەجێکردنی خۆپارێزییەکان بەرزنەکرێنەوە، بەدڵنیایەوە ئامارەکانی گیانلەدەستدان رۆژانە بەرزتر دەبنەوە.
بەگوتەی د. عەبدوڵڵا ئەو 10 کەسەی گیانیان لەدەستداوە، خەڵکی سلێمانی، سەیدسادق، پێنجوێن، سەنگاو و عەربەتن.
جێگری بەڕێوەبەری تەندروستی سلێمانی بۆ کاروباری کارگێڕی و دارایی تکا لە خەڵکی پارێزگای سلێمانی دەکات با چوونەدەرە و تێکەڵیتان لەگەڵ خەڵکی دیکە بە پێی رێنماییە خۆپارێزییەکان بێت. دەستکێش و دەمامک ئاسانتر دەستدەکەون لە پلازمای خوێن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.