Erbil 38°C شەممە 05 تشرینی یەکەم 14:09

2 که‌سی دیکه‌ به‌نه‌خۆشى کۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستدا

سەرباری چارەسەری پێویست و بەستنی ئامێری ھەناسەدانی دەستکرد
کوردستان TV
100%

 

له‌راگه‌یاندراوێكدا به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتى ته‌ندروستى گه‌رمیان بڵاوی كرده‌وه‌ كه‌ نیوه‌رۆی ئه‌مرۆ پێنجشه‌ممه‌  2 نەخۆشی کۆرۆنا گیانیان لەدەستدا، سەرباری چارەسەری پێویست و بەستنی ئامێری ھەناسەدانی دەستکرد.


ته‌ندروستى گه‌رمیان راشیده‌گه‌ێنێت ، دو نەخۆشەکە لە رەگەزی مێن و تەمەنیان سەروی ٦٠ ساڵە، پاش چارەسەر و بەستنی یٔامێری ھەناسەدانی دەستکردیش، بەڵام بەکاریگەریی سەختی نەخۆشیەکەیان گیانیان لە دەستدا.

ئاماژه‌ به‌وه‌ش ده‌كه‌ىن كه‌ تەندروستی گەرمیان ھاوخەمی خێزانی یٔەو دو کۆچکردوەیە، داواش لە ھاوڵاتیان دەکات کە پابەندی رێنماییەکان بن و مەترسیەکان بەھەند وەربگرن و بەتایبەتیش پابەندی خۆپارێزیی و رێنماییە نوێکانی ژوری ئۆپراسیۆنەکانی ئیدارەی گەرمیان بن.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.