ئه‌مرۆ پێنجشه‌ممه ئەنجوومەنی پارێزگای دهۆک لە کۆبوونەوەی خۆیدا بە کۆی دەنگی ئامادەبووانی ئه‌نجومه‌ن عەلی تەتەری وەکو پارێزگاری نوێی دهۆک هەڵبژارد.
دوای هەڵبژاردنیشی بە پارێزگاری نوێی دهۆک، عەلی تەتەر رایگەیاند لە خزمەتکردن و مامەڵەکردن لەگەڵ هاووڵاتییان، بەشێوەیەکی دادپەروەردانە مامەڵە دەکەن
راشیگه‌یاند پێویستە ھەموولایەك پشتیوانی پرۆسەی چاكسازی بكەن.
پارێزگاری نوێی دهۆك وتیشی بۆ رووبەڕووبوونەوەی كۆرۆنا، پێویستمان بە پشتیوانی ھەموو لایەک هەیە.
عه‌لی ته‌ته‌ر تۆفیق محه‌مه‌دئه‌مین له 15ـی 12ـی 1968 له ناحیه‌ی نێروه‌ی رێكان، قه‌زای ئامێدی پارێزگای دهۆك له‌دایكبووه.
دكتۆرای له مێژووی نوێ و هاوچه‌رخ هەیە و تاوەکو 2001 له ریزی یه‌كێتی قوتابییانی كوردستان كاری كردووه ، له ساڵی 2002 بووه‌ته كارگێڕی لقی دهۆك.
- له كۆنگره‌ی 13ـی ساڵی 2010ـی پارتی، بووه‌ته ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارتى و پێشتر به‌رپرسی لقه‌كانی 10ـی سۆران، 8ـی زاخۆ و 1ـی دهۆكی پارتی بووه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.