بۆ تووشبوونی کەسێک بە ڤایرۆسی کۆرۆنا، پێویستی بە وەرگرتنی ۱٠٠٠ تەنۆلکەی ڤایرۆسەکە هەیە.
بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکە لە کەسێکی تووشبوو بۆ دەوروبەرە بەمشێوەیەیە:
۱ هەناسەدان : نزیکی ۲٠ تەنۆلکەی ڤایرۆس لەماوەی خولەکێکدا .
۲ـ قسەکردن : ۲٠٠ تەنۆلکەی ڤایرۆسی لەماوەی خولەکێکدا .
۳ـ کۆکە : ۲٠٠ ملیۆن تەنۆلکەی ڤایرۆسی ( بەشێکی دەتوانێت لەهەوادا لە ژینگەیەکی داخراودا بۆ ماوەی چەند کاتژمێرێک بمێنێتەوە !)
٤ـ پژمین : ۲٠٠٠ ملیۆن تەنۆلکەی ڤایرۆس
هاوکێشەی تووشبوون بەم شێوەیە : بەرکەوتن بە ڤایرۆسەکە X کات
سیناریۆکان :
* ئەگەر لەگەڵ کەسێک بیت (دووری نێوانتان ٦ پێ بێت ) = مەترسی کەم
* قسەکردن ڕوو بەڕوو لەگەڵ کەسێک (بەماسکەوە ) کەمتر لە ٤ خولەک = مەترسی کەم
* کەسێک بەلاتدا تێپەڕێت بە پیادە ،پاسکیل ،ڕاکردن = مەترسی کەم
* شوێنێکی کراوە و هەواگۆڕکێی باش بێت (لەگەڵ خۆپارێزی بە دوورکەوتنەوە و هشتنەوەی مەودا لە نێوانتان و ماسک و دەسکێش) = مەترسی کەم
* چوون بۆ سوپەرمەرکێت و بەقاڵ = مەترسی مامناوەند ( دەتوانرێت کەمبکرێتەوە بۆ مەترسی کەم بە کەمکردنەوەی کاتی مانەوەت و جێبەجێکردنی ڕێنماییەکان)
* شوێنی داخراو ( مەترسی بەرز)
* چێشتخانەکان = مەترسی بەرز ( دەکرێت کەمبکرێتەوە بۆ مەترسی مامناوەند بە دانیشتن لەدەرەوە و شوێنی کراوە و پاراستنی مەودای پێویست لەنێوان یەکتر و زۆر دەستنەبرن بۆ کورسی و مێزەکان)
* قوتابخانە /شوێنی ئیشی قەڕەباڵغ : مەترسیی زۆر بەرز تەنانەت بە پاراستنی مەودا لە نێوانیان.
* ئاهەنگ و بۆنەکان: مەترسی زۆر بەرز
بۆیە تکایە بۆ پاراستنی گیانی خۆتان و ئازیزانتان لە پەتای کۆرۆنا پابەندی تەواوی ڕێنماییەکان بن بە مانەوەتان لە ماڵەکانتان تاوەکو دەتوانن یاخود پاراستنی مەودا لە نێوانتان و بەکارهێنانی ماسک و دەستکێش.
د.بێستوون حسێن
پزیشکی گشتی
ڕینماییەکان لەلایەن سەنتەری کۆنترۆڵکردن و ڕێگریی لە نەخۆشییەکان لە ئەمریکا دیاریکراون
US CDC, published in Washington Post on 21 May 2020
تەندروستی سلێمانی.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.