Erbil 38°C شەممە 05 تشرینی یەکەم 14:13

مه‌سرور بارزانی جه‌خت له‌ کاراکردنه‌وه‌ی هه‌ماهه‌نگی نێوان هێزی پێشمه‌رگه‌ و سوپای عێراق ده‌کاته‌وه‌

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە وەزیری بەرگری عێراق کرد
کوردستان TV
100%

 

ئەمڕۆ پێنجشەممە 2020/6/25 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە جومعە عەنناد سەعدون وەزیری بەرگری عێراق کرد.

لە دیدارێکەدا گفتوگۆ دەربارەی پەیوەندییەکانی نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی و هەماهەنگی نێوان هێزی پێشمەرگە و سوپای عێراق کرا .

وەزیری بەرگری عێراق تیشکی خستە سەر زیادبوونی هەڕەشەکانی تیرۆریستانی داعش و ئاماژەی بەوەدا کە داعش دوژمنی هەموومانە و جیاوازی لە نێوان پێکهاتەکانی عێراقدا ناکات بۆیە پێویستە هەماهەنگییەکی باش لە نێوان سوپای عێراق و هێزی پێشمەرگەدا هەبێت.

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان جەختی لە گرنگی کاراکردنەوەی میکانیزمی هەماهەنگی ئەمنی هاوبەش لە نێوان سوپای عێراق و  پێشمەرگەدا کرد لە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی هەرێم بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەڕەشەکانی تیرۆر لەو ناوچانەدا . ئامادەیی هەرێمی کوردستانیشی دەربڕی بۆ چارەسەکردنی کێشەکان لە گەڵ حکومەتی فیدراڵی لە ڕێگەی گەیشتن بە ڕێکەوتنێک کە لە بەرژەوەندی هەموو هاووڵاتییانی عێراقدا بێت.

 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.