Erbil 38°C شەممە 05 تشرینی یەکەم 14:17

بۆ ئەمساڵ بڕی 110 ھەزار تۆن گەنم لە سنووری پارێزگای ھەولێر وەردەگیرێت

پارێزگاری ھەولێر: لەئێستادا لە دۆخێکی ھەستیاری تەندروستییداین
کوردستان TV
100%

 

 پارێزگاری ھەولێر ، فەرسەت سۆفی: بۆ ئەمساڵ بڕی ١١٠ ھەزار تۆن گەنم لە سنووری پارێزگای ھەولێر وەردەگیرێت و تا ئێستاش پڕۆسەکە بەردەوامە

پارێزگاری ھەولێر، فەرسەت سۆفی بەیاوەری جێگری پارێزگار، ھێمن قادر و قایمقامی قەزای ناوەندی ھەولێر، نەبەز عەبدولحەمید سایلۆی ھەولێری بەسەر کردەوە و لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانییدا جگە لە باسکردنی سەردانەکەی، ئاماژەی بە راگەیاندنی قەدەغەکردنی هاتوچۆیشی لە سنووری پارێزگای هەولێر کرد.

لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانییدا، پارێزگاری ھەولێر، فەرسەت سۆفی گوتی: ماوەی چەند رۆژێکە دەستمان کردووە بە وەرگرتنی گەنمی جووتیاران، ئەمڕۆش بۆ لە نزیکەوە ئاگاداربوون لە بەڕێوەچوونی پڕۆسەکە سەردانی سایلۆی ھەولێرمان کردووە، بۆ ئەمساڵ بڕی ١١٠ ھەزار تۆن گەنم لە سنووری پارێزگای ھەولێر وەردەگیرێت و تا ئێستاش پڕۆسەکە بەردەوامە.

لە کۆنگرە رۆژنامەوانییەکەدا، رۆژنامەنووسان لەبارەی راگەیاندنی قەدەغەکردنی ھاتوچۆ لە سنووری پارێزگای ھەولێر، پرسیاریان ئاراستەی پارێزگاری ھەولێر فەرسەت سۆفی کرد ئەو لەمبارەیەوە گوتی: وەکو ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای ھەولێر، ئەمڕۆ لە کاتژمێر ١٠ تا ١٢ کۆبوونەوەمان ھەبووە و تاوتوێی بەیاننامەی ژمارە ٤٢ی وەزارەتی ناوخۆ و بەیاننامەی وەزارەتی تەندروستییمان کردووە، بەداخەوە لەئێستادا لە دۆخێکی ھەستیاری تەندروستییداین و ڤایرۆسی کۆرۆنا تەواو بڵاوبووەتەوە بۆیە چەند بڕیارێکمان دەرکردووە کە لە چەند کاتژمێری داھاتوو بڵاوی دەکەینەوە".

فەرسەت سۆفی گوتیشی: لە بڕیارەکەدا ھەوڵمانداوە لەنێوان دۆخی تەندروستیی و ژیان و گوزەرانی ھاووڵاتییان ھاوسەنگی دروست بکەین و قەدەغەکردنی ھاتوچۆ بەشێوەیەکی جوزئی رادەگەیەنرێت.

رۆژی ٢٠ی ‌حوزەیران دەستکرا بە وەرگرتنی گەنمی جووتیاران و ساڵانە بڕی ٣٠٠ ھەزار تۆن گەنمی جووتیارانی ھەرێمی کوردستان وەردەگیرا و ئەمساڵیش بڕەکەی بۆ ٣٥٠ ھەزار تۆن زیادکراوە و لەم رێژەیەش بڕی ١١٠ ھەزار تۆن گەنم لە سنووری پارێزگای ھەولێر لە جووتیاران وەردەگیرێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.