Erbil 38°C شەممە 05 تشرینی یەکەم 14:13

وەزیری تەندروستیی هەرێمی کوردستان داوای لێکۆڵینەوە دەکات

لەسەر مانەوەی نەخۆشێک لەسەر شەقام و وەرنەگرتنی لەلایەن نەخۆشخانەوە
کوردستان TV
100%


 لەسەر مانەوەی نەخۆشێک لەسەر شەقام و وەرنەگرتنی لەلایەن نەخۆشخانەوە، وەزیری تەندروستیی هەرێمی کوردستان هاتە دەنگ.

وەزیری تەندروستیی هەرێمی کوردستان، سامان بەرزنجی لەسەر پرسی مانەوەی نەخۆشێک لەسەر شەقامەکانی قەزای کەلار و وەرنەگرتنی لەلایەن نەخۆشخانەکانەوە هاتە دەنگ و داوای لێکۆڵینەوە دەکات.

دوای بڵاوبوونەوەی هەواڵێک لە بارەی نەخۆشێک کە نیشانەکانی تووشبوونی ڤایرۆسی کۆرۆنا پێوە دیار بووە و لەلایەن نەخۆشخانەکانی قەزای کەلار سەربە ئیدارەی گەرمیان وەرنەگیراوە، وەزیری تەندروستیی هەرێمی کوردستان، سامان بەرزنجی بە نووسراوێک داوای لێکۆڵینەوە دەکات.

نووسراوەکە کە بە واژووی وەزیری تەندروستیی هەرێمی کوردستان رۆژی ٢٤ی حوزەیران بڵاوکراوەتەوە، داوای لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە و دەستنیشانکردنی کەمتەرخەمییەکان دەکات.

سامان بەرزنجی لە نووسراوەکەدا کە ئاراستەی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی تەندروستیی گەرمیانی کردووە، داوای لێکردوون کەموکۆڕی پێداویستییەکانی پێڕابگەیەنن و لە ئەنجامی لێکۆڵینەوەکانیش ئاگاداری بکەنەوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.