Erbil 38°C شەممە 05 تشرینی یەکەم 14:20

ئه‌مرۆ 2437 که‌س له‌ عێراق تووشى کۆرۆنا بوون

107 تووشبووی پەتاكەش گیانیان لەدەست دا
کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ پێنجشەممە دوو هەزار و 437 تووشبووی نوێ بە پەتای ڤایرۆسی كۆرۆنا لە عێراق تۆمار كران، 107 تووشبووی پەتاكەش گیانیان لەدەست دا.


وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق لە راپۆرتی رۆژانەی خۆیدا بڵاوی كردەوە لە ماوەی 24 كاتژمێری رابردوودا بەرزترین ڕێژەی تووشبوون بە پەتاكەیان تۆمار كردووە و ژمارەی تووشبووە نوێیەكان گەیشتووەتە دوو هەزار و 437 كەس. بە پێی راپۆرتەكە، زۆربەی تووشبووەكانی ئەمڕۆ لە پارێزگاكانی بەغدا، بەسرە، زی قار و میسانن.


هەروەها لە دوێنێوە یەك هەزار و 237 تووشبووی پەتاكە لە عێراق چاك بوونەتەوە، 107 تووشبووش گیانیان لەدەست داوە، بەم شێوەیە تا ئێستا لە عێراقدا 39 هەزار و 139 تووشبووی پەتاكە تۆمار كراون، 18 هەزار و 51 تووشبوو چاك بوونەتەوە، 19 هەزار و 651 تووشبوو لە نەخۆشخانەكاندا چارەسەری وەردەگرن و یەك هەزار و 437 تووشبووش گیانیان لەدەست داوە.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.