ئه‌دهه‌م ئیسماعیل، نوێنه‌ری رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی له عێراق هۆشداریدایه هاوڵاتیان ئه‌گه‌ر پابه‌ندی رێنماییه‌كانی خۆپارێزی له‌ڤایرۆسی كۆرۆنا نه‌بن، چاره‌نوسی عێراق هاوشێوه‌ی ئێران ووڵاتانی ئه‌وروپا ده‌بێت.
ئه‌دهه‌م ئیسماعیل رایگه‌یاند، دوای تۆماركردنی ژماره‌یه‌كی زۆر له توشبوانی ڤایرۆسی كۆرۆنا، ئه‌گه‌ری هه‌یه چاره‌نوسی عێراق هاوشێوه‌ی ئێران و وڵاتانی ئه‌وروپا به‌تایبه‌تیش وه‌ك ئیتاڵیا و ئیسپانیا بێت، به‌جۆرێكیش ك چیتر نه‌خۆشخانه‌كان نه‌توانن توشبوی ڤایرۆسی كۆرۆنا وه‌ربگرن. ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، "ئه‌گه‌ر هاوڵاتیان پابه‌ندی رێنماییه‌كانی خۆپارێزی بن، ده‌توانن به‌سه‌ر ڤایرۆسی كۆرۆنادا سه‌ربكه‌ون".
نوێنه‌ری رێكخراوی ته‌ندروستی جیهان جه‌ختیشیكرده‌وه، پێویسته حكومه‌تی عێراق رێگربێت له دروستكردنی قه‌ره‌باڵغی و كۆبونه‌وه و رێكاره ئه‌منیه‌كانی پابه‌ندكردنی هاوڵاتیان توندبكاته‌وه، بۆئه‌وه‌ی به‌ر به زیادبونی ژماره‌ی توشبوانی كۆرۆنا بگرێت.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ژینگه‌ی عێراق ئاماری 24 كاتژمێری تایبه‌ت به كۆرۆنای بڵاوكرده‌وه و رایگه‌یاند، له دوێنێوه 107 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه و 2 هه‌زار و 437 كه‌سی دیكه تووشی كۆرۆنا بوون. هه‌روه‌ها هه‌زار و 237 كه‌س چاكبوونه‌ته‌وه.
به‌گوێره‌ی دواین ئاماری ته‌ندروستی عێراق، 36 هه‌زار و 702 توشبوی كۆرۆنا تۆماركراوه، له‌نێویاندا هه‌زار و 330 مردن هه‌یه، هاوكات 16 هه‌زار و 814 كه‌سیش كه هه‌ڵگری ڤایرۆسه‌كه بون چاكبونه‌ته‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.