ده‌نگدانه‌كه بۆ ماوه‌ی حه‌وت رۆژ به‌رده‌وام ده‌بێت.
له رووسیا ریفراندۆم بۆ گۆڕینی ده‌ستوور ده‌ستی پێ كرد كه سیسته‌می سیاسی له‌و وڵاته ده‌گۆڕێت و ده‌سته‌به‌ری ئه‌وه ده‌كات ڤلادیمیر پوتین دوای چوار ساڵ سه‌رله‌نوێ كاندید ببێته‌وه بۆ پۆستی سه‌رۆك.
سندوقه‌كانی ریفراندۆمه‌كه بۆ ئه‌و گۆڕانكاریانه‌ی ده‌ستوور كه له‌سه‌ر خواستی پوتین ئاماده‌كراوه، به‌هۆی رێكاره‌كان به‌رامبه‌ر په‌تای ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ پێش واده‌ی دیایكراو به‌ڕووی ده‌نگده‌راندا كرانه‌وه.
واده‌ی ده‌نگدانه‌كه كه بڕیاردرابوو بیست و دووی نیسان ئه‌نجامبدرێت، به‌ڵام به‌هۆی زیادبوونی په‌تاكه‌وه دواخرا، به بڕیاری پوتین خرابووه یەکی ته‌ممووز.
بۆ ئه‌وه‌ی دەنگدەران به پابه‌ندبوون به رێكاره‌كانی خۆپارێزی له كۆرۆنا بچنه سه‌ر سندوقه‌كانی ده‌نگدان، له‌مڕۆوه كاره‌كانی ده‌نگدان له‌سه‌رتاسه‌ری وڵات‌دا ده‌ستی پێ كرد.
ده‌نگدانه‌كه به‌درێژایی حه‌وت رۆژ به‌رده‌وام ده‌بێت و چاوه‌ڕوان ده‌كرێت له كۆتایی هه‌فته‌دا رێژه‌ی به‌شداریکردن تیایدا زیاد بكات، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی ژماره‌ی رۆژانه‌ی تووشبووانی كۆرۆنا نه‌گه‌یشتووه‌ته خوار حه‌وت هه‌زار كه‌سه‌وه، كه ئه‌وه‌ش بووه‌ته جێی ره‌خنه‌ی ئۆپۆزسیۆن.
ئه‌و چاكسازیه كه كاردانه‌وه‌ی ئۆپۆزسیۆنی لێكه‌وتووه‌ته‌وه له رۆژانی رابردوودا له شاره جیاوازه‌كانی رووسیادا، خۆپیشاندان به‌ڕیوه‌چوو.
ئۆپۆزسیۆنی رووسیا باس له‌وه ده‌كات كه ئه‌و چاكسازییه ده‌رگای سه‌رۆكایه‌تی به درێژایی ته‌مه‌نی به‌ڕووی پوتیندا ده‌كاته‌وه، له‌به‌رئه‌وه داوا ده‌كه‌ن بایكۆتی ئه‌و ده‌نگدانه بكرێت.
رووسیا .. ده‌نگدان بۆ ریفراندۆمی گۆڕینی ده‌ستوور ده‌ستیپێکرد
به پێی ریفراندۆمه‌كه پوتین ده‌توانێت تا كۆتایی ته‌مه‌نی وه‌ك سه‌رۆك بمێنێته‌وه
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.