ئێوارەی ئەمڕۆ دوو فڕۆکەى نوناسراو کە یەکێکیان بێ فڕۆکەوان بووە دوو مووشەکیان خستووەتە خوارەوە لە سەیرانگای کونە ماسی لە سنوورى قەزای شارباژێڕی سەر بە پارێزگاى سلێمانی کە یەکێکیان بەر دووکانێک کەوتووە و زیانی ماددی پێگەیاندووە ئەوەی تریشیان بەر ئۆتۆمبێلێکی جۆری (تۆیۆتا) کەوتووەو به هۆیه‌وه کەسێک کوژراوە کە چەکدار بووە و شەش کەسی دیکەش بریندار بوون .
سه‌رچاوه‌یه‌یه‌ك له قایمقامیه‌تى قەزای شارباژێڕ رایگه‌یاند" ئەو کەسەی کوژراوە چەکدارە، بەڵام تاوەکو ئێستا ناسنامەکەی دیار نیە کێیە، بریندارەکانیش شەش هاووڵاتیی سڤیلن کە دووانیان ژنن و دووانیان پیاو و دووانیان منداڵن و دەستبەجێ لە ڕێگەی تیمە تەندروستییەکان و هێزە ئەمنییەکان بەڕێکراون بۆ نەخۆشخانە و چارەسەری پێویستیان بۆ کراوە، بەڵام ئێستا تەندروستی یەکێک لە بریندارەکان ناجێگیرە بەهۆی ئەوەی خوێنێکی زۆری لەبەر ڕۆشتووە، هەروەها زیانی ماددیش بەر ناوچەکە گەیاندووە".
له‌م باره‌وه سەرچاوە نافەرمییەکان و هه‌ندێ میدیاى توركی دەڵێن، بۆردوومانەکە له لایه‌ن فڕۆکەکانی تورکیاوه ئه‌نجام دراوه به پاساوى بوونى هێزه‌كانى په‌كه‌كه له‌و ناوچه‌یه‌دا .
ئه‌م بۆردومانكردنه‌ی ناوچه‌یه‌كی نزیك له سلێمانی چه‌ند رۆژێك دوای ئه‌وه دێت، كه وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، مه‌ولود چاوشئۆغڵۆ رایگه‌یاندبوو، شاری سلێمانی كه‌وتووه‌ته ژێر هه‌ژموونی په‌كه‌كه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.